Draw Media

"ئینسیجامێكی باش لە نێوان سەرۆك وەزیران و قوباد تاڵەبانی هەیە"

"ئینسیجامێكی باش لە نێوان سەرۆك وەزیران و قوباد تاڵەبانی هەیە"

2019-11-06 16:39:52


درەو میدیا:
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" ئەوە راست نیە كە دەوترێت هەرێم نەوتەكەی  ناداتە بەغداد، هەرێم 250 هەزار بەرمیلەكەی رادەستی بەغداد دەكات بەڵام دەبێت بەغداد بودجەی تەواوەتی هەرێم بدات"
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دیبەیتی دیداری میریدا ئاماژەی بەوە كردووە"  عێراق رۆژانە(4 ملیۆن و 500 هەزار) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، لە كوردستان ( 450 هەزار )بەرمیلە، جیاوازییەكە لەوەدایە، حكوومەتی عێراق لەو (4 ملیۆن و 500 هەزار) ، (3 ملیۆن) بەرمیل دەفرۆشێت،( ملیۆنێك و 500 هەزار) بەرمیل نەوتی خستووەتە لاوە بۆ بەكاربردنی ناوخۆیی، ئەوەش   دەكاتە 22%ی نەوتی عێراق، كەواتە بودجەی پێشبینی كراوی حكوومەتی عێراق كە دواتر تەقسیماتی لێدەكەوێتەوە دەكاتە 78%ی داهاتی نەوتە، نەك 100%، بەڵام هەرێمی كوردستان هیچ بەشێكی بۆ تەرخان نەكراوە بۆ بەركابردنی ناوخۆیی، ئەگەر بە رێژەی 17%ـەكە دەبێت، دەبوایە( 170 هەزار) بەرمیل نەوت بدرێتە هەرێمی كوردستان، بۆ نموونە نەوتی سپی كە وەرزی زستان دێت، یان دابینكردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەكانی كارەبا، بەڵام هیچ شتێك بۆ حكوومەتی هەرێم دانەنراوە،لەو ( 3 ملیۆن و 500 هەزار ) بەرمیل نەوتە  كە  دەكاتە 78%ی میزانیەی عێراق، لەو رێژەیە 45%ی بۆ نەفەقاتی سیادی تەرخان كراوە، كە بەشی هەرێمیشی تێدایە و بەشێكی بۆ ئەوێ دەچێت، كە دەبێت بۆی بگەڕێتەوە، بەڵام ئەوە لە نەفەقاتی سیادی نایەت و لە 55%ەكە دێت، پێشتر رێككەوتبوون كە بەشی هەرێم 17% بنێردرێت، بەڵام نادرێت.
مەسرور بارزانی وورد تر دەڵێت"  بودجەی هەرێمی كوردستان لە عێراق، 12.6% لەو بودجەی لە 55%  دەدرێت كە ئەویش لە بنەڕەتدا 78%ـە، كە لە كۆتاییدا ئەو 12.6%یە دەكاتە 5%ی كۆی بودجەی عێراق، هەرێمی كوردستان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەی دەكات، نیوەی دەبێتەوە دەسحەقی كۆمپانیاكانی نەوت، كە لە عێراق لەسەر میزانیەی سیادی دەیدات بە پشكی هەرێمی كوردستانیشەوە، بەڵام لە هەرێم تەنها لە داهاتی نەوت دەدرێت.

سەبارەت بە رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە بەغداد، مەسرور بارزانی ئاماژە بەوە دەكات" ئێستا دەگوترێت هەرێمی كوردستان ئامادە نییە نەوت بداتە بەغدا بەڵام ئەمە راست نییە، نەوت پارەیە، ئەگەر لە ژێر خاك بێت یان بێتە دەرەوە و سوودی بۆ خەڵك نەبێت، سوودی نییە، ئەگەر 250 هەزار بەرمیل نەوت بدرێتەوە عێراق، بەڵام با میزانیەی هەرێمی كوردستان بگەڕێننەوە و ئەو كاتە هیچ كێشەیەكمان نابێت لەگەڵ حكوومەتی عێراق، بەڵام چۆن دەیفرۆشێت و لە چ رێگەیەكەوە دەبێت، پێویستە هەرێمی كوردستان بیزانێت، چۆن بەغدا دەیەوێت ئەوە بزانێت، ئێمەش بە مافی خۆمانی دەزانین كە نەوتی عێراق لە هەر بەشێك چۆن دەفرۆشرێت و چۆنیش هەناردە دەكرێت، بەرپرسیارێتی ئێمە پاراستنی مافی خەڵكی هەرێمی كوردستان، دەبێت میزانیەی خەڵكی هەرێم بەغدا دابینی بكات، ئەوەش ناخۆشە كە هەرچی هەیە بیبەن و هیچیش نەگەڕێننەوە، لێكتێگەیشتنی باش هەیە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی و ستافەكەی هەیە"
 
سەبارەت بە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی دەڵێت" درووستكردنی حكوومەت ماوەیەكی خایاند، بەڵام دواجار حكوومەتێكمان پێكهێنا و ماوەیەكە كار دەكەین، ئینسیجامێكی باش لە نێوان ئێمە هەیەدا هەیە، واتا لە نێوان ستافی كابینەكە و جێگری سەرۆك وەزیران قوباد تاڵەبانی هەیە"
سەبارەت بە بارودۆخی پەروەردە مەسرور بارزانی ئاماژە بەوە دەكات" ژمارەیەكی زۆر قوتابخانە پێویستە، كە نییە، بە گوێرەی داتا، نزیكەی 35 هەزار هۆڵی خوێندن پێویستە بە گوێرەی ستانداری نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی رێژەی قوتابی و مامۆستا دابین بكەین، هەر كۆمەڵگەیەك ئەگەر بیەوێت پێشبكەوێت دەبێت گرنگی بە پەروەردە بدات، لە قۆناغی سەرەتایی تاكو زانكۆ"
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand