سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئەبو ئیبراهیم قوڕەیشی شوێنی بەغدادی دەگرێتەوە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 تشرینی یەکەم 2019

ئەبو ئیبراهیم قوڕەیشی شوێنی بەغدادی دەگرێتەوە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
رێكخراوی "داعش"، كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەو سەرۆكی رێكخراوەكە‌و وتەبێژی رێكخراوەكەی پشتڕاستكردەوە.
رێكخراوی "داعش" لەڕێگەی ئاژانسی (اعماق)ی كە دەزگایەكی راگەیاندنی سەربە خۆیەتی ، دانی بە كوژرانی "ئەبو بەكر بەغدادی" سەرۆكی رێكخراوەكە‌و ئەبو حەسەن موهاجیر وتەبێژی رێكخراوەكەدا ناوە.
لە تۆمارێكی دەنگیدا، ئاژانسی (اعماق) رایگەیاند، (ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی) دیاریكراوە بۆ پڕكردنەوەی شوێنەكەی ئەبوبەكر بەغدادی وەكو سەرۆكی رێكخراوەكە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رۆژیی 27ی ئەم مانگە كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی‌و ژمارەیەك هاوەڵی لە هێرشی هێزێكی تایبەتی ئەمریكادا لە سوریا راگەیاند. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 12 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە