ترەمپ: سوپاسی هێزە كوردییەكان دەكەین هاوكارمان بوون
2019-10-27 15:21:44
(درەو میدیا):
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی راگەیاند
قسەكانی ترەمپ لەبارەی كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی "داعش"ەوە:
🔴 هێزێكی ئەمریكی شەوی شەممە ئەبوبەكر بەغدادییان لەگەڵ ژمارەیەك هاوەڵیدا كوشت.
🔴 بەغدادی كوژرا دوای ئەوەی هێلەكە بۆمبڕێژكراوەكەی تەقیوەتەوە.
🔴 ژمارەیەكی زۆر لە هاوڕێكانی بەغدادیش كوژراون.
🔴 لە پرۆسەكەدا هیچ كەسێك لە هێزەكەی ئەمریكا نەكوژراوە.
🔴 دوای ئەو پشكنینانەی كە دوای هێرشەكە ئەنجامدراوە، ناسنامەی بەغدادی دیاریكراوە.
🔴 هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا زانیاری گرنگیان دەستكەوت لەبارەی شوێنی ئۆپراسیۆنەكە لە پارێزگای ئیدلبی باكوری سوریا.
🔴 ئەو هێزەی كە ئۆپراسیۆنەكەی جێبەجێكردووە، بۆماوەی نزیكەی دوو كاتژمێر لە شوێنی ئۆپراسیۆنەكە ماونەتەوە.
🔴 هەشت هێلیكۆپتەر بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنەكەدا هاتووە.
🔴 بەر لە مانگێك ئاماژەی ئەرێنیمان لەبارەی شوێنی بەغدادییەوە پێدەگەیشت.
🔴 بەر لە دوو هەفتە توانیمان شوێنی بەغدادی دیاری بكەین.
🔴 من لەگەڵ مایك پێنسو كەسانی تر راستەوخۆ تەماشای ئۆپراسیۆنەكەمان دەكرد.
🔴 هێزەكەی ئەمریكا لەكاتی گەیشتی بەو كۆمەڵگەیەكی كە ئەبوبەكر بەغدادی تێدا بوو، روبەڕووی تەقەلێكردن بووەوە.
🔴 دەروازەی سەرەكی كۆمەڵگەكە بۆمبڕێژكرابوو.
🔴 لەكاتی هێرشەكەی ئەمریكادا بەغدادی 3 منداڵی كوشتووە، بەڵام 11 منداڵی تر كە لە شوێنەكەدا بوون، لە پرۆسەكەدا بەرنەكەوتوون.
🔴 سوپاسی روسیا، توركیا، سوریا، عێراق، هێزە كوردییەكان دەكەم بەهۆی یارمەتییەكانیان لە ئۆپراسیۆنی كوشتنی بەغدادیدا.
🔴 روسیا بەشێوەیەكی جوان مامەڵەی لەگەڵ كردین، لەكاتی جێبەجێكردنی ئۆپراسیۆنەكەدا بواری ئاسمانی خۆیان بۆ كردینەوە.