داواكاری ئەمڕۆی خۆپیشاندەران
2019-10-25 10:47:06
درەو میدیا:
خۆپیشاندەرانی عێراق لە داواكاركردنی خزمەتگوزاری و باشكردنی بژێی ژیانی هاوڵاتیانەوە گۆڕاوە بۆ كۆمەڵك داواكاری سیاسی و گۆڕانكاری لە سیستمی سیاسی وڵات،
لە راگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ خۆپیشاندەران خوێندیانەوە داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و گۆڕینی سیستمی سیاسی دەكەن لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆكایەتی، داواش دەكەن تا دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار لەناو خەڵكەوە بەرهەم ساڵح لە پۆستەكەی بمێنێتەوە.
دیارترین خاڵی داواكاری خۆپیشاندەران :.
- هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و گۆڕینی سیستمی سیاسی لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆكایەتی
- هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئەو پارەیەی بۆی تەرخانكراوە بخرێتە چوارچێوەی بونیادنانەوەی وڵاتەوە
- تادیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەرهەم ساڵح لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە
- سەرۆك كۆمار لەلایەن گەلەوە بە شێوەیەكی راستەوخۆ هەڵبژێردرێت بە چاودێری نێودەوڵەتی هەر خولێك بۆ چوار ساڵێك بێت و لەدوو خولیش تێپەرنەكات.
- دامەزراندنی دادگایەكی تایبەت بۆ سیاسیەكانی عێراق ئەوانەی كە لە 2003 ەوە تا ئەمڕۆ حوكمیانكردووە، بۆ دادگاییكردنیان
- گێرانەوەی ئەو پارانەی كە لەلایەن بەرپرسانی عێراقەوە دزراون
- هەڵوەشانەوەی پۆستی راوێژكاران یان كەمكردنەوەیان كە لە ئێستا ( 15 هەزار) راوێژكار هەیە.
لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆدا بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق، دوو خۆپیشاندەر شەهید بوون و 227 كەس برینداربوون