كەجەكە: پێویستە یەكێتی و حكومەت و پەرلەمان پلانەكە ئاشكرابكەن
2019-10-22 11:40:39
درەو میدیا:
كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كەجەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا پشتڕاستی كردەوە كە لە شاری سلێمانی دوو هەڤاڵیان بە ناوەكانی سەییدخان ئایاز (دەمهات عەگید) و ئەسەر ئیرماك (جەمیل ئامەد) لە لایەن دەوڵەتی توركی داگیركەر بە هاوكاری سیخورەكان شەهید كراون.
كۆما جڤاكی كوردستان داوای ئاشكراكردنی پلانەكە دەكات" پێویستە لە سەرەتادا یەكێتی نیشتمانی كوردستان (یەنەكە) و پەرلەمان و حكومەتی باشوور پلانەكە ئاشكرا بكەن. پێویستە لە هەرێمێك كە لە ژیر دەسەڵاتی حكومەتی باشووری كوردستاندایە، ئەم پلانە كە هەڤاڵەكانمان شەهید بوون
كەجە راشی دەگەیەنێت:هەر دوو هەڤاڵمان كە خەباتی نەتەوی، سیاسی و دیپلۆماسیان بەڕێوەدەبرد و بە هۆی كێشەی تەندروستیەوە سەردانی سلێمانیان كردبوو لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی ئاسمانیدا شەهید كران
دەقی ڕاگەیەندراوی كەجەكە:
لە ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ دوو هەڤاڵمان بە ناوەكانی دەمهات عەگید (سەییدخان ئایاز) كە لە باشووری كوردستان خەباتی یەكێتی نەتەوەیی و لەدژی داگیركەری دەوڵەتی تورك لەسەر ڕۆژئاوا خەباتیان بەرێوەدەبرد و جەمیل ئەحمەد (ئەسەر ئرماك) كە پێشتر لە شەڕدا بریندار ببوو و بۆ نەخۆشی سەردانی سلێمانی كردبوو، لە لایەن هێزە نێودەوڵەتی و دەولەتی تورك و هاوبەشە قێزەونەكانیان شەهید كران.
هەر دوو هەڤاڵمان كە خەباتی نەتەوی، سیاسی و دیپلۆماسیان بەڕێوەدەبرد و بە هۆی كێشەی تەندروستیەوە سەردانی سلێمانیان كردبوو لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی ئاسمانیدا شەهید كران. ئەم هێرشە جارێكیتر نیشانەی ئەوەیە پیڵانگێڕی نێودەوڵەتی لە چوار پارچەی كوردستان بەردەوامە. بەم هێرشە هێزە نێودەوڵەتیەكان ئیرادەی ئازاد و ڕێكخستنی گەلی كوردیان كردووەتە ئامانج. ئەم پیلانگێڕیەی كە لە لایەن دەوڵەتی توركی فاشیستی داگیركەر ئەنجامدراوە، بێگۆمان دەستی هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمیەكانیشی تێدایە. ئەو هێزانە لە ڕێگەی ئامانجگرتنی خەباتی سیاسی، كۆمەڵایەتی و دیپلۆماسی دەیانەوێت ئیرادەی گەلەكەمان لاواز بكەن. پێویستە لە سەرەتادا یەكێتی نیشتمانی كوردستان (یەنەكە) و پەرلەمان و حكومەتی باشوور پلانەكە ئاشكرا بكەن. پێویستە لە هەرێمێك كە لە ژیر دەسەڵاتی حكومەتی باشووری كوردستاندایە، ئەم پلانە كە هەڤاڵەكانمان شەهید بوون، نەبێتە قوربانی بەرژەوەندیەكانی هەرێمی و پێویستە ئۆپەراسیۆنەكانی دڕندەی دەولەتی تورك ڕەتبكرێنەوە و شەرمەزار بكرێن. پێویستە چۆنیەتی پێشێلكردنی ئاسمانی شارەكە لە لایەن دەوڵەتی توركەوە بە باشی ئاشكرا و ڕوون بكرێتەوە. هەم ئێمە و هەم گەلەكەمان چاوەڕێی ئاشكراكردنی چۆنیەتی ئەنجامدانی پلانەكەین.
دەزانرێت كە دەوڵەتی فاشیستی تورك پێشتریش هەڤاڵەكانمانی كە خەباتی نەتەوی و دیپلۆماسیان دەكرد بە هەمان شێوەیە و بە هاوكاری سیخورەكانیان شەهید كردووە. هەم ئەم هەڤاڵانەمان و هەڤاڵانیی ترمان لە ئەنجامی پلانێكدا بوونەتە ئامانج.
ئەم كۆمەڵكوژیە كە هاوتەریب لەگەڵ هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامدراوە ، نیشانەی ئەوەیە داگیركەری تورك لە هەموو شوێنێك هێرش دەكاتە سەر گەلی كورد. ڕژێمی توركی فاشیست كە گەلی كورد بە ڕێكوپێكی كۆمەڵكوژ دەكات، بە تایبەتی هێرش دەكاتە سەر كەسایەتی كورد و ڕێكخستنەكانی خاوەن ئیرادە و عەقلیەتی كوردی.
دەوڵەتی تورك بەم كۆمەڵكوژیە هێرشی كردە سەر ئیرادە و ڕۆحی یەكێتی نەتەوەیی لە چار پارچەی كوردستان. هەردوو هەڤاڵمان بە كارە نەتەوەیی و سیاسیەكانیان هەموو كاتێك هەوڵیان دەدا یەكیتی نێوان هێزە كوردیەكان بەهێز بكەن. دەوڵەتی تورك هێزێكی قڕكەرە كە لە هەموو شوێنێك هێرش دەكاتە سەر گەلی كورد. عەقلیەتی ٢٠١٣ كە هێرشكرایە سەر ژنانی كورد لە پاریس و شەهیدیان كردن، لە سڵێمانیش هەمان عەقلیەتە كە دوو هەڤاڵی ئێمەیان شەهید كرد. كورد و هێزە دیموكراتەكان وڵامی ئەو كۆمەڵكوژیە دەدەنەوە.
گەلەكەمان لە باشووری كوردستان كە ئازاری زۆریان چەژتووە. ئەنفال و كیمیاباران كراون. بە هەڵوێستی بەشەرەفیان هیچ كاتێك سەریان دانەنەواندووە. لە دژی بەكۆكانی سەدەی ٢١ كە دەولەتی توركی داگیركەر دەیانكات سیخور و لەدژی گەل بەكاریان دەهێنێت، پێویستە بە ڕۆحێكی نەتەوەیی هەڵوێست نیشان بدەن و ماژی ژیان بە خایین و سیخورەكان نەدەن.
لە سەرەتادا هێزەكانی سیاسی باشووری كوردستان بانگەوازیمان بۆ هەموو لایەنەكان ئەوەیە یەكێتی نەتەوەییان بەهێز بكەن و خاوەنداری لە شەهیدان بكەن. بانگەوازیمان بۆ گەلەكەمان و هیزە سیاسیەكان ئەوەیە، لە ٢٣ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ دا لە سلێمانی بەشداری لە مەراسیمەكە ببن و هەڵوێست نیشان بدەن.
ئێمە وابەستەی شەهیدەكانمانین. لە سەرەتادا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو هەڤاڵمان دەمهات عەگید و دەمیل ئامەد و ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلی كورد دەكەین. جارێكیتر بەلێن دەدەین، تێكۆشانمان لەپیناو خەباتی گەورەی شەهیدەكانمان بەردەوام دەبێت.