رۆژئاوای كوردستان: لە 810 قوتابخانە دەوام راوەستاوە
2019-10-18 06:54:12
(درەو میدیا):
بەهۆی لەشكركێشی سوپای توركیاوە بۆسەر رۆژئاوای كوردستان (810) قوتابخانە خوێندن تێیاندا راوەستاوەو (86 هەزار) قوتابی لە خوێندن بێبەش بوون.
بەپێی ئاماری دەستەی پەروەردەو فێركردنی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا لە ئیدارەی خۆسەری دیموكراتی، بەهۆی هێرشو لەشكركێشەكانی توركیاوە (20) قوتابخانە بەتەواوی وێران بوونو (5 هەزارو 224) مامۆستاش لە پرۆسەی خوێندن دابڕاون.
زیانەكانی لەشكركێشییەكەی توركیا لەسەر كەرتی پەروەردە:
• 810 قوتابخانە خوێندن تێیاندا راوەستاوە
• 86 هەزار فوتابی لە خوێندن بێبەش بوون
• 5224 مامۆستا لە وانە وتەنەوە دابڕاون
لە هەرێمی جزیرە، ناوچەی سەرێكانیو گوندەكانی دەوروبەری:
• 150 قوتابخانە دەوام تێیاندا راوەستاوە، 20 قوتابخانە بەتەواوی وێران بوون
• 17 هەزارو 526 قوتابی بەتەواوی لە پرۆسەی خوێندن دابڕاون
• هەزارو 409 مامۆستا لە وانە وتنەوە دابڕاون
لە ناوچەی تەل تەمر:
• 120 قوتابخانە دەوام تێیاندا راوەستاوە
• 7 هەزارو 633 قوتابی بەتەواوی لە پرۆسەی خوێندن دابڕاون
• 849 مامۆستا لە وانە وتنەوە دابڕاون
لە ناوچەی درباسیە:
• 114 قوتابخانە دەوام تێیاندا راوەستاوە
• 983 مامۆستا لە وانە وتنەوە دابڕاون
لە ناوچەی گرێ سپی:
• 426 قوتابخانە دەوام تێیاندا راوەستاوە
• 51 هەزارو 200 قوتابی بەتەواوی لە پرۆسەی خوێندن دابڕاون
• هەزارو 983 مامۆستا لە وانە وتنەوە دابڕاون
ئەمە سەرەڕای ئەوەی (3) قوتابخانە لە قامیشلۆ، (35) قوتابخانە لە حەسەكە، (2) قوتابخانە لە كركی لەكی بوون بە شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەكان.