جێگری سەرۆكی ئەمریكا: توركیا ئۆپەراسیۆنەكەی رادەگرێت
2019-10-17 17:58:19
درەو میدیا:
مایك پێنز جێگری سەرۆكی ئەمریكالە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەمریكاو توركیا لەسەر راگرتنی شەڕ رێككەوتن و توركیا ئۆپەراسیۆنەكەی لە باكوری سوریا بۆ ماوەی 120 كاتژمێر رادەگرێت "
جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكرد" بەپێی رێككەوتنەكە هێزەكانی یەپەگە بۆ ماوەی 20 میل لەناوچە سنوریەكان دەكشێنەوە، واتا هێزەكانی یەپەگە لەماوەی 5 رۆژدا لە ناوچەی ئارام دەكشێنەوە "
مایك پێنز ئەوەشی خستە روو كە لەماوەی 5 كاتژمێر كۆبونەوەدا لەگەڵ سەرۆكی توركیا گەیشتینە رێككەوتن و
بەتوركیامان راگەیاند ئەگەر نەگەینە رێككەوتن ئەوا ئەمریكا سزای نوێ بەسەر توركیادا رادەگەیەنرێت، بەڵام ئێستا ئاگر بەست رادەیەگەیەنرێت سزای نوێ بەسەر توركیادا ناسەپێنرێت و سزای سەر كارەكتەرەكانی توركیاش هەڵدەوەشێنرێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی رێککەوتنی راگرتنی هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند:
🔴 من لەبارەی رێککەوتنەکەوە قسەم لەگەڵ کردوون، کوردەکان زۆر خۆشحاڵن، تورکەکانیش خۆشحاڵن، ئێمەش خۆشحاڵین بەو رێککەوتنە.
🔴 ئێمە توانیمان ئەو کارە لە سوریا بکەین کە سەرۆک ئۆباما نەیتوانی بیکات
🔴 ئەردۆغان هاوڕیمەو خۆشم ئەوێ، بەڵام ئەو پیاوێکی توندە.
🔴 تاوەکو دوو رۆژ لەمەوپێش تورکیا ئامادەی رێککەوتنی لەمجۆرە نەبوو.