پۆلیسی سلێمانی: روداوەكە خۆكوژی بووە
2019-10-17 09:17:17
درەو میدیا:
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاسۆ نوری بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی راپۆرتی پزیشكی دادوەری روداوەكە خۆكوژی بووەو ئامانج بابان یەك فیشەكی بەركەوتووەو 2 بۆ 3 سانتیمەتر دوور بووە شوێنی باروت بەسەر جەستەی ئامانجەوە هەیە.
بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە" ئۆتۆمبیلەكە هیچ جۆرە فیشەكێكی بەرنەكەوتووە لەدەرەوە، ئامانج یەك فیشەكی پێوەیە، منداڵەكە 3 فیشەكی پێوەیە، لانە محەمەد 2 فیشەكی پێوەیە"
بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: پێشتر لانە محەمەد سكاڵای تۆماركردووە و چەند دانیشتنێكی دادگا بەڕێوەچووەو بڕیار بوو 10/20 دوایین دانیشتنی دادگا لەسەر كەیسەكەیان بەڕێوە بچێت
شەوی رابردوو لە نزیك تێرمیناڵی شارەزوور لە ناو ئۆتۆمبیلەكەی خۆیاندا (ئامانج محمد نوری لەدایكبوی ١٩٧٩، لانە محمد ساڵح لەدایكبوی ١٩٩٠، ھامۆ ئامانج محمد تەمەن سێ ساڵ)، گیانیان لەدەستدا،
ئامانج بابانی: سالی 1979 لەدایك بووە
لە رۆژنامەی ئاسۆ كاری كردووە.
لە ساڵی 2008 لە كەناڵی كەی ئین ئین دەستبەكاربووە
لە ساڵی 2010 لە كەناڵی كوردسات لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری پێشكەشكاری بەرنامەبوون.
دواتر چۆتە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری كردووە، دوایین كاریشی پێشكەشكاری بەرنامەی ( هێڵی سور و بەڵگەكانی تاوان)بووە
لانە محەمەد ساڵی 1990 لەدایك بووە
ساڵی 2009 هاوسەرگیری لەگەڵ ئامانج بابانی كردووە
ساڵی 2010 لە كەناڵی كوردسات پێشكەشكار بووە
دواتر بوەتە پارێزەر و وازی لە كاری رۆژنامەوانی هێناوە