پۆلیسی سلێمانی: روداوەكە خۆكوژی بووە
2019-10-16 22:09:53
درەو میدیا:
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە روداوی گیان لەدەستدانی ئامانج بابانی و هاوسەرو منداڵەكەی خۆكوژی بووە
ڕونکردنەوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە
بەداخەوە ئەمشەو ڕوداوێکی دڵتەزێن لەبەرامبەر تەرمیناڵی شارەزور لەشاری سلێمانی ڕویداو بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس بەناوەکانی (ئامانج محمد نوری لەدایکبوی ١٩٧٩، لانە محمد ساڵح لەدایکبوی ١٩٩٠، ھامۆ ئامانج محمد تەمەن سێ ساڵ).
لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە خۆکوژیی بووەو سبەینێ وردەکاریی ڕوداوەکە بۆڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
بابهتی پهیوهندیدار