وەزیری بەرگری ئەمریكا: نابینە بەشێك لەشەڕی نێوان توركیاو پەكەكە
2019-10-11 17:20:45
درەو میدیا:
مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریكا دوایین هەڵوێستی وڵاتەكەی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان راگەیاند"نامانەوێت ببین بەبەشێك لە شەڕی نێوان توركیاو پەكەكە، كە مێژوویەكی درێژی هەیە بۆیە بەشێك لە هێزەكانمان لەناوچەی شەڕ كشاندۆتەوە"
وەزیری بەرگری ئەمریكا ئەوەشی خستەروو" توركیا بە بیانووی "پەكەكە" هێرشەكانی دەستپێكردووە و بیانووەكەیان ئەوەیە كە هێرش دەكەنە سەر توركیا" ئاماژەی بەوەشكرد" داوامان لە توركیا كردووە ئۆپەراسیۆنەكە رابگرێت، پشتمان لە هێزە كوردییەكانیش نەكردوو"
سەبارەت بە پەیوەندیەكانیان لەگەڵ هەسەدە، مارك ئیسپەر رایگەیاندووە"ئەم ئۆپەراسیۆنە هێزەكانی سووریای دیموكرات كە هاوبەشی ئێمەن دەخاتە رەوشێكەوە كە زیانیان پێدەگەیێنێت و هەڕەشە لە ئاسایشی كەمپەكانی داعش دەكات و ناوچەكە بەرەو ناسەقامگیری زیاتر دەبات"
لە كرنگرە رۆژنامەوانیەكەدا جەنەرال مارك میلی، سوپاسالاری ئەمەریكا، لە رایگەیاند" پەیوەندییان لەگەڵ هەسەدە ماوە و جێیان نەهێشتوون"