Draw Media

ترەمپ: ئێمە بە پارەو چەك یارمەتی كورد دەدەین

ترەمپ: ئێمە بە پارەو چەك یارمەتی كورد دەدەین

2019-10-08 13:48:10


 

(درەو میدیا):
لە چەند تویتێكی نوێدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، چەند هەڵوێستێكی نوێی لەبارەی كورد لە رۆژئاوای كوردستان راگەیاند.
ترەمپ لە تویتێكدا نوسیویەتی:" پێدەچێت بمانەوێت لە سوریا بكشێینەوە، بەڵام لەهیچ حاڵێكدا دەست لە كوردەكان بەرنادەین، ئەوان گەلێكی تایبەتن و جەنگاوەری ئازان. بەھەمانشێوە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا كە ئەندامێكی ناتۆ و ھاوبەشێكی بازرگانیمانە زۆر باشە. توركیا خەڵكێكی زۆر كوردی ھەیە".
لە تویتێكی تردا دەڵێ:" ئێمە تەنیا (50) سەربازمان هەبوو لەو بەشەی سوریا (رۆژئاوای كوردستان)، كشێنراونەتەوە، هەر جەنگێكی پێویست یان ناپێویست لەلایەن توركیاوە، وێرانكەر دەبێت بۆ ئابوری و دراوە لاوازەكەیان. ئێمە لەرووی دارایی/ چەكەوە یارمەتی كوردەكان دەدەین".

قسەكانی ترەمپ لەبارەی كوردەوە دوای ئەو شەپۆلە ناڕەزایەتییانە هات كە لەلایەن ناوەندە جیاوازەكانی ئەمریكاوە ئاڕاستەی سەرۆكی وڵات كرا سەبارەت بە پشتكردنی لە كورد وەكو هاوپەیمانێكی سەرەكی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand