Draw Media

زانیاری گشتی لەبارەی هێرشی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان

زانیاری گشتی لەبارەی هێرشی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان

2019-10-08 10:03:44


درەو میدیا: 
لە ساڵی 2016وە ئەمە سێیەمجارە توركیا هێرش دەكات بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، ئەو ناوچە سنورییەی كە ئێستا لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتە بە سەرۆكایەتی شەڕڤانانی كورد درێژییەكەی 480 كیلۆمەترە، پلانی توركیا بۆ ئێستا كۆنترۆڵكردنی سنوری نێوان شاری سەرێكانی و گرێ سپی- یە كە درێژییەكەی 100 كیلۆمەترە.

🔷 لە ساڵی 2016وە ئەمە سێیەمجارە توركیا هێرش دەكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان و لە باكورەوە دەچێتە ناو سنوری خاكی سوریا بەمەبەستی لاوازكردنی دەسەڵاتدارێتی كوردی لەو ناوچانە.
🔷 توركیا لەم هێرشانەدا دوو ئامانجی سەرەكی هەیە. 
یەكەم: دورخستنەوەی یەكینەكانی پاراستنی گەل لە سنورەكانی توركیا كە ئەنكەرە وەكو درێژكراوەی پەكەكە تەماشایان دەكات.
 دووەم: دروستكردنی "ناوچەیەكی ئارام" لە باكوری سوریا كە بتوانێت نزیكەی (دوو ملیۆن) ئاوارەی سوریای تێدا جێگیربكرێت كە ئێستا لەناو توركیادا دەژین.
🔷 ئەوروپا و ئەمریكا دژی پلانەكەی توركیان بو دروستكردنی ناوچەی ئارام، چونكە پێیانوایە ئەنكەرە دەیەوێت ئاوارەی عەرەبی سوننە لەو ناوچەیە جێگیربكات، ئەمەش مەترسی تێكدانی دیمۆگرافیای دانیشتوان لە ناوچەكە دروستدەكات.
🔷 كورد لە رۆژئاوای كوردستان دیارترین هێزبوو لەسەر ئاستی سوریا كە هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد لەشەڕی "داعش" و ئازایەتی و گیانبەخشی ئەوان جێگای ستایشی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو، بەوهۆیەوە ئیدارەی (یەك لەسەر چوار)ی كۆی گشتی خاكی سوریا كەوتەژێر كۆنترۆڵی كورد، بەڵام تائێستا كورد لە رۆژئاوا تەنیا داوای "خۆبەڕێوەبەرێتی"ی كردووە نەك "سەربەخۆیی" و جیابوونەوە.
🔷 ساڵی رابردوو كاتێك رۆژئاوای كوردستان كەوتە بەردەم مەترسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، دەسەڵاتدارانی رۆژئاوای كوردستان پەنایان بۆ حكومەتی ناوەندی سوریا برد لە دیمەشق تاوەكو لە هێرشی توركیا بیانپارێزێت، ئەوكات دانوستانەكان هیچ بەرهەمێكیان نەبوو، بەڵام بۆ ئێستا گەڕانەوە بۆ دیمەشق جارێكی تر بژاردەیەكی كراوەیە لەبەردەم كورددا.
🔷 ئەو ناوچە سنورییەی كە ئێستا لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتە بە سەرۆكایەتی شەڕڤانانی كورد درێژییەكەی 480 كیلۆمەترەو لە روباری فوراتەوە لە خۆرئاواوە دەستپێدەكات تاوەكو سنوری عێراق لە ۆرهەڵات.   
🔷 پلانی توركیا بۆ ئێستا كۆنترۆڵكردنی سنوری نێوان شاری سەرێكانی و گرێ سپی- یە كە درێژییەكەی 100 كیلۆمەترە، ئێستا هێزەكانی ئەمریكا لەم ناوچەیە كشاونەتەوە، بەڵام توركیا هێشتا بەفەرمی كات و ئامانجی هێرشەكەی دیارینەكردووە.
🔷 كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دەرفەتی ئەوە بە روسیا دەدات یارمەتی سەربازی زیاتری سوپای سوریا بدات تاوەكو ناوچەیەكی زیاتری وڵات بخاتەوە ژێر كۆنترۆڵی بەشار ئەسەد، ئەمە رەنگە كاریگەری هەبێت لەسەر دۆخی رۆژئاوای كوردستان لە داهاتوودا.
🔷 لەدوای كۆتایهاتنی یەكجارەكی داعش لە ناوچەكە، هێزەكانی سوریای دیموكرات بەردەوام لەشەڕدابووە بۆ لێدانی شانە نوستووەكانی داعش لە ناوچەكە، هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا جارێكی تر دەرفەتی هەستانەوە بە داعش دەدات لە سوریا.
🔷 لەدوای دەركردنی چەكدارانی داعشەوە كورد لە ناوچەكانی ژێر دەسڵاتی خۆی ئیدارەی خۆجێیی دروستكردووە، ئێستا زیاتر لە (5 هەزار) دەستگیركراوی داعش لەو ناوچانە لە گرتوخانەكاندان، هێرشی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان مەترسی هەڵاتنی ئەو زیندانییانە دروستدەكات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand