Draw Media

هەسەدە: ئۆپەراسیۆنی توركیا رێگە بە سەرهەڵدانەوەی داعش خۆش دەكات 

هەسەدە: ئۆپەراسیۆنی توركیا رێگە بە سەرهەڵدانەوەی داعش خۆش دەكات 

2019-10-07 06:09:33


 
درەو میدیا:
كۆشكی سپی ئەمریكا لە راگەیاندراوێكدا كشانەوەی خۆی لە رۆژئاوای كوردستان رادەگەیەنێت و دەڵێت "توركیا بەمزووانە دەست بە ئۆپەراسیۆنی ماوە درێژی خۆی دەكات لە باكووری سووریا، بەڵام ئەمەریكا بەشداری و پاڵپشتی لەو ئۆپەراسیۆنە ناكات و لەناوچەكە دەكشێتەوە".
ئەو راگەیەنراوەی كۆشكی سپی لەداوی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیاهات كە شەوی رابردوو ئەنجامیاندا" ئەمریكا خەلافەتی داعشی لە ناوچەكەدا تێكشكاند. بەڵام چیدیكە ئامادەیی لەو ناوچانە نابێت كە ئۆپەراسیۆنەكەی تێدا ئەنجامدەدرێت"
سەبارەت بە چارەنووسی چەكدارانی داعش كۆشكی سپی راشیگەریاند "ئەمەریكا زۆر فشاری خستە سەر ئەڵمانیا و فەرەنسا و وڵاتانی دیكەی ئەوروپا بۆ ئەوەی چەكدارە داعشە دەستگیركراوەكانیان و خێزانەكانیان وەربگرنەوە، بەڵام ئامادە نەبوون، بۆیە ئەمەریكا چیدیكە ناچار نییە خەرجی ئەو چەكدارانە بكات و لەمەودوا توركیا بەرپرسی یەكەم دەبێت لە لەخۆگرتنی تەواوی ئەو چەكدارانە".

لەبەرامبەریشدا  ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە)  ئاماژەیان بەوەكردووە : دەستپێكردنی ھەر شەڕێك لەلایەن توركیاوە رێگە لەبەردە سەرھەڵدانەوەی داعش دەكاتەوە"
لە راگەیەنراوێكدا هەسەدە  ئاماژەی بەوە كردووە" 11 ھەزار شەھیدیان لە شەری دژی داعش داوە و توانیویانە خەلافەتی داعش لەنێو ببەن و دۆخێكی ئارام لە ناوچەكە بەدیبھێنن" دەشڵێن " ئەوان پابەندی تەواوی خاڵەكانی رێككەوتنی میكانزمی ئارام بوون و ھێزەكانیان و چەكەكانیان لە ناوچە سنوورییەكان كشاندووەتەوە، ھەروەھا تەواوی سەنگەرەكانیان لەناوبردون و ئەوەش دۆخی ئێستای ھێزەكەی خستووەتە مەترسییەوە"


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand