Draw Media

رێژەی دانیشتوان‌و بێكاری لە عێراق بە داتا

رێژەی دانیشتوان‌و بێكاری لە عێراق بە داتا

2019-10-06 13:07:38


(درەو میدیا):
بەپێی راپۆرتی دەزگای ناوەندی ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی، ساڵی 2018 ژمارەو چۆنیەتی دابەشبوونی دانیشتوان‌و ئاستی بێكاری لە عێراق بەمشێوەیە بووە:
•     ژمارەی دانیشتوان: (38 ملیۆن‌و 124 هەزارو 182) كەس
•    رەگەزی نێر لە كۆی دانیشتوانی عێراق: (19 ملیۆن‌و 261 هەزارو 253) كەس، واتە رێژەی (51%)ی كۆی دانیشتوانی عێراق لە رەگەزی نێرن.
•    رەگەزی مێ لە كۆی دانیشتوانی عێراق: (18 ملیۆن‌و 862 هەزارو 929) كەس، واتە رێژەی (49%)ی كۆی دانیشتوانی عێراق لە رەگەزی مێینەن.
•    ژمارەی گەنجان (لە تەمەنی 15 بۆ 24 ساڵ) لە كۆی دانیشتوانی عێراق: (7 ملیۆن‌و 616 هەزارو 710) كەس، واتە رێژەی (20%)ی لەكۆی دانیشتوانی عێراق گەنجن.
•    ئەوانەی كە تەمەنیان لەنێوان (15 بۆ 19 ساڵ)دایە رێژەی (11%)ی كۆی دانیشتوان پێكدەهێنن، ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان (20 بۆ 24ساڵ)ە رێژەی (9%) كۆی دانیشتوان پێكدەهێنن.
•    ساڵانە (850 بۆ 1 ملیۆن) كەس بۆ ژمارەی دانیشتوان لە عێراق  زیاد دەبێت. 

رێژەی بێكاریی
بەپێی داتاكانی دەزگای ئاماری عێراق:
•    لەناو گەنجانی تەمەن (15 بۆ 29 ساڵ) رێژەی بێكاری (22.6%)، واتە لەسەر ئاستی نیشتیمانی بێكاری بەرێژەی (74%) بەرزبوەتەوە، بێكاریی لەناو گەنجان لە رەگەزی نێر (18%)و لەناو گەنجانی رەگەزی مێ (56.3%)ە، بەڵام بەپێی ئاماری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رێژەی بێكاری لەناو گەنجاندا (40%)ە.
•    بەپێی ئاماری رێكخراوی (هیومان رایتس وۆچ)، لە مانگی ئابی 2019دا رێژەی هەژاری لە عێراقدا گەیشتوەتە (31%)، بەڵام بەپێی ئاماری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رێژەی هەژاری لەناو گەنجاندا (41%)ە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand