Draw Media

ئاساییشی هەولێر تۆمەتباری كوشتنی پێنج ئەندامی خێزانەكەی دەستگیركرد

ئاساییشی هەولێر تۆمەتباری كوشتنی پێنج ئەندامی خێزانەكەی دەستگیركرد

2019-10-04 16:08:43


درەو میدیا: 

ئاساییشی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتباری كوشتنی پێنج ئەندامی خێزانێكی نزیك هەولێر راگەیاند، كە تۆمەتبارەكە دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو  سەرجەم ئەندامانی ئەو خێزانەی بە گولە كوشتووە، خێزانەكە كوردی رۆژئاوای كوردستانن و نیشتەجێی گوندی پیرڕەشی شاری هەولێر بوون. 
ناوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌:

به‌سام حسێن مشۆ، باوك

سۆلین نه‌زیر، دایك

حسێن به‌سام مشۆ، 13 ساڵ

رۆشكا به‌سام مشۆ، 10 ساڵ

محه‌مه‌د به‌سام مشۆ، 5 ساڵ.

دەقی راگەیێندراوەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر

رێککه‌وتی 3-10-2019 له‌ نزیک گوندی (پیرڕه‌‌ش)ی شاری هه‌ولێر، ته‌رمی ژن و پیاوێک و سێ منداڵ، له‌لایه‌ن تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشمانه‌وه‌ دۆزراونه‌وه‌ که‌ به‌ گولله‌ کوژرابوون.

دوای لێکۆڵینه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی "به‌ڵگه‌ی تاوان" له‌لایه‌ن تیمه‌ تایبه‌ته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، توانرا تاوانباره‌که‌‌ ده‌ستیشان بکرێت و له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌ستگیربکرێت.

به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان و دانپێدانانی تاوانباری ده‌ستگیرکراو (فەریدوون کەریم رەمەزان) ئێواره‌ی 2-10-2019 هه‌ستاوه‌ به‌ کوشتنی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێکی پێنچ که‌سی، که‌ پێکهاتوون له‌ باوک و دایکێک و سێ له‌ منداڵه‌کانیان، که‌ ئه‌م خێزانه‌ کوردی رۆژئاوای کوردستان و نیشته‌جێی گوندی پیرڕه‌شی شاری هه‌ولێر بوون.

تاوانبار (فەریدوون کەریم رەمەزان) سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌که‌ به‌ناوی (بەسام حسێن رسوول)ی به‌ گولله‌ کوشتووه‌، دواتر هاوژینه‌که‌ی به‌ناوی (سوالین محەممەد نەزیر) ئینجا هه‌ر سێ منداڵه‌کانیان به‌ناوه‌کانی ( حسێن 11 ساڵ، روشکا 7 ساڵ و محەممەد 5 ساڵ).

لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌م تاوانه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر 
4-10-2019 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand