Draw Media

عەبدولمەهدی: موچە بۆ ئەو خێزانانە دەبڕینەوە كە سەرچاوەی داراییان نیە

عەبدولمەهدی: موچە بۆ ئەو خێزانانە دەبڕینەوە كە سەرچاوەی داراییان نیە

2019-10-04 07:39:32


درەو میدیا: 
درەنگانی شەوی رابردوو عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، وتارێكی پێشكەشكردو رایگەیاند " هەندێک لە کێشەکان کەڵەکە بووی چەند ساڵی ڕابردووە بۆیە چارەسەری سیحریمان پێنیە و کاتمان دەوێت بۆ چارەسەرکردنی لەم دۆخەی ئێستادا"
بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق لە خۆپیشاندانەكانی سێ رۆژی رابردوودا ( 31) كەس كوژران و (1184) كەس بریندار بوون،(216) كەسیش دەستگیركراون.
عادل عەبدولمەهدی لە وتارەكەیدا جەختی كردووە كە "كوژراوانی خۆپیشاندانەكان بە شەهید ئەژمار دەكرێن" بەڵێنیشیدا كە بەم نزیكانە پرۆژە یاسایەك ببەنە پەرلەمانی عێراق" بۆ ئەوەی مووچەیەك ببڕنەوە بۆ ئەو خێزانانەی كە سەرچاوەی داهاتەكانیان كەمن و بەشی ژیان و گوزەرانیان ناكات"
سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ و بڕینی هێلەكانی ئینتەرنێت، عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەكرد" ئەو رێكارە ئەمنییانەی گرتوومانەتەبەر بەتایبەتیش بڕیاری كاتیی قەدەخەی هاتووچۆ، لەڕاستیدا بڕیاری سەختن بەڵام لە هەمان كاتیشدا وەك دەرمانێكی تاڵ وایە و زەروورەتێكە و دەبێ بكرێ"

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand