Draw Media

مەحمود سەنگاوی هەواڵێكی (درەو میدیا) پشتڕاست دەكاتەوە   

مەحمود سەنگاوی هەواڵێكی (درەو میدیا) پشتڕاست دەكاتەوە   

2019-10-03 12:48:05


درەو میدیا:
مەحمود سەنگاوی هەواڵێكی (درەو میدیا) پشتڕاست دەكاتەوەو رایدەگەیەنێت :دوو ڕۆژ پێش گێڕانەوەی من كاك مەسعود بارزانی بە بەرهەم ساڵحی ووتبوو: من پیاوێكی بچووكم ئیشی گەورەم پێ ناكرێت".
رۆژی 21/9/2019 ( درەو میدیا) ناوەڕۆكی كۆبونەویەكی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و و بەرهەم ساڵح سەرۆك كماری عێراقی بڵاوكردەوە، كە بەرهەم ساڵح بە بارزانی وتبو: ئێوە پیاوێكی گەورەن ئەتوانن كێشەكان چارەسەر بكەن، بەڵام بارزانی بە توانجەوە بە بەرهەم ساڵحی وتبوو: من  گەورە نیم و پیاوێكی بچوكم "، لەبەرامبەردا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عێراق رونكردنەوەیەكی هەواڵەكەی (درەو میدیا)ی بە چەواشەكارو ناڕاست ناوبرد.
ئەمڕۆ مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەوتەیەكیدا كە لە یادی كۆچی دووساڵەی مام جەلال پێشكەشیكرد، ئاماژەی بەوەكردووە" من رەخنەم لە كاك مەسعود گرتووە، پێم وابووە كاك مەسعود لەدوای كۆچی دوایی مام جەلال و كاك نەوشیروان ئەبوایە رابەرایەتی كوردی بكردایە، بەڵام رەنگە رەخنەكەم بە زمانێكی زبر بوبێت، ئەوە رەخنەیە ئەتوانم بە زمانێكی نەرم بیگرم ئەتوانم بە زمانێكی زبر بیگرم"
سەنگاوی ئاماژە بەوەدەكات " كاك مەسعود دوو رۆژ پێش ئەوەی لە زاڵگەی سماقولی من بگێڕنەوە، بە كاك بەرهەم پێی وتبوو تۆ پیاوێكی گەورەی هەقوایە هەموو كێشەكان چارەسەر بكەیت، لەسەر دەستی جەنابیت چارەسەر دەبێت تۆ پیاوێكی گەروەیت،كاك مەسعود رەخنەكانی منی هەر لەبیر بوو بە كاك بەرهەمی وتبوو " من پیاوێكی بچووكم، پیاوی بچوك ئیشی گەورەی پێ ناكرێت ".بەداخەوە كاك مەسعود ئاوا بیر دەكاتەوە، بەداخەوە ئەوە منم كە گێرامیانەوە رەنگە كەسێكی تربوایە، من ئەورۆژە زۆر لەسەر خۆبووم ئەگەر كەسێكی تر بوایە شەڕ هەڵبگیرسایە رەنگە شەڕی ناوخۆ درووست بوایە، رەنگە من بكوژرامایە كوشتنی من زۆر ئاسانە، بەڵام لەدوای من رەنگە دەیان لاوی تر شەهید بوایە لەسەر ئەو مەسەلەیە"

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand