Draw Media

12 خاڵ بۆ چارەسەری بارودۆخی عێراق

12 خاڵ بۆ چارەسەری بارودۆخی عێراق

2019-10-03 07:43:03


درەو میدیا:
خۆپیشاندانەكانی عێراق فراوانتربوون و تا ئێستا 12 كوژراو زیاتر لە 400كەسیدیكە برینداربوون، دوێنی سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق ( سەرۆككۆمار، سەرۆك وەزیران، سەرۆكی پەرلەمان) و سەرۆكی بەشێك لە كوتلە سیاسیەكانی عێراق كۆبونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا سێ سەرۆكایەتییەكی عێراق 12 خاڵیان بۆ چارەسەركردنی بارودۆخی عێراق دیاری كردووە، كە بریتین لە:  

- پێویستیی بوونی پەیوەندیی راستەوخۆ لەنێوان حكوومەت و بنوێنەرانی خۆپیشاندەران.
- پاڵپشتیكردنی حكوومەت و پەرلەمان بۆ چاكسازیی ئابوریی و حكومی.
- بەپەلە دەرچوواندنی یاسای ئاوەدانی و بیمەی كۆمەڵایەتی.
- هەماهەنگیی زیاتری نێوان پەرلەمان، حكوومەت و دەسەڵاتی دادوەری بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
- هەوڵدان بۆ دابینكردنی هەلی كار و نەهێشتنی بێكاری.
- دابینكردنی هەل بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنانەی حكوومەت لەگەڵ كۆمپانیاكان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان، واژۆی كردووە.
- هەوڵدان بۆ دابینكردنی خانووی شایستە بە رەچاوكردنی داهاتی خەڵك.
- كۆبوونەوەو گفتوگۆی نیشتیمانیی لایەنە سیاسییەكان.
- كاركردن بە بنەمای هاووڵاتی سامانی وڵاتە و پاراستنی كەرامەت و مافەكانی.
- دروستكردنی كوتلەیەكی پەرلەمانیی پاڵپشت بۆ چاكسازی.
- وەرگرتنی رای رۆشنبیران و تویژەرانی عێراقی.
- رێزگرتن لە خۆپیشاندانی ئاشتییانەی خەڵك.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand