سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

رێكخەری گشتی گۆڕان: جێی رێزە كە ئۆرگانەكانی گۆڕان بەرامبەر شاڵاوەكان خۆڕاگربوون 

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 تشرینی یەکەم 2019

رێكخەری گشتی گۆڕان: جێی رێزە كە ئۆرگانەكانی گۆڕان بەرامبەر شاڵاوەكان خۆڕاگربوون 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو میدیا: 
"بزوتنەوەی گۆڕان تەسلیم بە سیاسەتی هیچ لایەنێك نەبوە و نەشبوەتە بەشێك لە ئەجێندای وڵاتان، لەماوەی رابردودا بە خۆڕاگری ئۆرگانەكانی و جەماوەرەكەی توانیویەتی بەرامبەر سزای سیاسی و شاڵاوەكان بوەستێتەوە" ئەمە بەشێكە لە وتەی عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كە ئەمڕۆ لە كۆبونەوەی خانەی راپەڕاندن لەگەڵ هەڵسوڕاوانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە پێشكەشیكرد.
عومەر سەید عەلی لە وتەكەیدا كە میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە "جێی رێز و پێزانینە بۆ هەمو ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان كە دوای كۆچی دوایی كاك نەوشیروان سەرسەختانە بەرگرییان كردوە و خۆیان راگرتوە لەبەردەم هەمو شاڵاوێكدا، زۆر خەڵك و لایەنی سیاسی چاویان لەوەبو لە دوای كۆچی كاك نەوشیروان ئەم بزوتنەوەیە هەڵبوەشێتەوە، بەڵام بە خۆڕاگریی ئۆرگانەكان و ئێوە و جەماوەرەكەمان بەرامبەر بە سزای سیاسی و لەبەردەم شاڵاوەكاندا وەستانەوە".
سەبارەت بە بەشداریكردنیان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە "بزوتنەوەی گۆڕان بە بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی كە بەرزترین دەسەڵاتە لە گۆڕاندا، گفتوگۆكان ئەنجامدرا و بەشداریی كابینەی نۆی حكومەتمان كرد، ئەو رێككەوتنەش لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر بنەمای دۆكیۆمێنتە و ئەو بەرنامەیەی داوامان كردوە و لەسەری رێككەوتوین زۆربەیان لەناو كارنامەی كابینەی نۆی حكومەتدا جێی كراوەتەوە، ئەمەش سەركەوتنێكی دیكەیە بۆ بزوتنەوەكەتان".
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە

null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە