تا 15ی مانگی داهاتوو زۆرینەی پۆستەكان یەكلا دەكرێنەوە
2019-09-29 20:17:23
درەو میدیا:
بزوتنەوەی گۆڕان كاندیدی بەشێك لە پۆستەكانی دیكەی یەكلاكردۆتەوەو هەفتەی داهاتوو رادەستی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان دەكات.
هێمن شێخانی ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە( درەو میدیا)ی راگەیاند: بڕیارە هەفتەی داهاتوو بزوتنەوەی گۆڕان كاندیدی بریكاری وەزارەتەكانی ( شارەوانی، كارەبا، ناوخۆ ، پەروەردە)، سەرۆكی دەستەی داهاتە نەوتییەكان، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی، رادەستی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات.
هێمن شێخانی ئاماژە بەوەش دەكات" بەپێی رێككەوتنی پارتی و گۆڕان تا 15ی مانگی داهاتوو زۆربەی پۆستەكان یەكلادەكرێتەوە"
بەپێًی بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، دەسەڵاتی یەكلاكردنەوەی كاندیدی وەزیر و پۆستەكانی دیكەی بزوتنەوەی گۆڕان دراوتە دەست عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆیە لە هەفتەی داهاتوودا عومەری سەید عەلی كاندیدی ئەو پۆستانە یەكلادەكاتەوەو ئاراستەی سەرۆكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەكات.
بەركەوتی بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان:
• جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان/ مستەفا سەید قادر
• وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن/ دانا عەبدولكەریم
• وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی/ كوێستان محەمەد
• وەزارەتی داراییو ئابوری/ ئاوات شێخ جەناب
• وەزارەتی بازرگانی/ كەمال موسلیم
• بریكاری وەزیری ناوخۆ
• بریكاری وەزیری كارەبا
• بریكاری وەزیری پەروەردە
• بریكاری وەزیری شارەوانیەكان
• سەرۆكی سندوقی داهاتە نەوتییەكان
• یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆكاروباری چاكسازی
• ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە
• سێ نوێنەرایەتی دەرەوە
• ئەندامێكی ئەنجومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان
• 12%ی راوێژكارەكان
• 12%ی بەڕێوەبەر گشتییەكان