Draw Media

عەبدولڕەحمان مستەفا بۆ سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی كوردستانی

عەبدولڕەحمان مستەفا بۆ سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی كوردستانی

2019-09-29 16:06:35


درەو میدیا:
لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی حزبە كوردستانیەكاندا پشنیازی عەبدولڕەحمان مستەفا دەكرێت بۆ سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی كوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا) لە كۆبونەوەی دوێنێی حزبە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێشنیازی ( عومەر سەید عەلی) رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات بۆ سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی كوردستانی، بەڵام دوای ئەوەی عومەری سەید عەلی وەڵامی پێشنیازەكە ناداتەوە، بۆیە لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا پێشنیازی رێبوار تاڵەبانی دەكرێت بۆ سەرۆكی قەوارەكەو لەلایەن یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە رەت دەكرێتەوە، دواتر بە رەزامەندی هەموو ئەندامانی ئامادەبووی حزبە سیاسیەكان پێشنیازی عەبدولڕەحمان مستەفا دەكرێت بۆ سەرۆكی قەوارەكە، دوای ئەوەی پەیوەندی پێوە دەكرێت، پێیان رادەگەیەنێت، كە سبەی وەڵامیان دەداتەوە. 
بڕیارە رۆژی سێشەمەی داهاتوو لایەنە سیاسیەكان لە مەكۆی  بزوتنەوەی گۆڕان كۆببنەوەو تیادا بڕیاری كۆتایی لەسەر سەرۆكی قەوارەكەو لۆگۆی ( لیستی هاوپەیمانی كوردستانی ) دەدرێت.
لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیاردرا:
•    مخەوەل( رێپێدراو)ی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە كەركوك بۆ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بێت. 
•    مخەوەل( رێپێدراو)ی گشتی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە ناوچە كوردستانیەكان بۆ بزوتنەوەی گۆڕان
•    مخەوەل( رێپێدراو)ی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە نەینەوا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بێت. 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand