بلۆمبێرگ راپۆرتێكی لەبارەی بارودۆخی دارایی ئێران بڵاوكردەوە
2018-04-21 08:10:08
ئامادەكردن و وەرگێرانی: ئەنوەر کەریم
سایتی بلۆمبێرگی ئەمریكی راپۆرتێكی لەسەر بارودۆخی دارایی ئێران كردووە و ئاماژە بە هۆكارەكانی داڕمانی نرخی تمەن و سیستمی بانكی ئێران دەكات.
دەقی راپۆرتەكە:
ئەحـمەد کە نەیویست هەموو ناوی خۆی بەتەواوی بڵێت کۆمپانیایەکی ڕێکلامی هەیە لە تاران وەک کەرتی تایبەت 20 کارمەند کاری بۆ دەکەن لە کۆمپانیایەکەدا. لەبەرئەوەی دەیویست قەرز وەربگرێت لە بانك هەرچەندە ئەوبانکەی کە کۆمپانیاکەی ئەحمەد مامەڵەی لەگەڵ دەکات پێیان ووتوە دەتوانێت قەرز وەربگرێت لە بانک. لە جادەی ئۆفیسی کۆمپانیاکەی ئەحمەد دەیان بانکی جیاواز هەیە بەهۆی زۆری ژمارەکانیانەوە پیویست ناکات زۆر بڕۆیت بۆئەوەی بانکێک بدۆزیتەوە. بەڵام کارە گرانەکە ئەوەیە کە بانکێک بدۆزیتەوە قەرز بدات بە هاوڵاتی و بیزنسەکان لە کاتێکدا کە رێژەی سودی بانک لە 18% بەپێی سیستەمی بانکی مەرکەزی ئێران. ئەحمەد لەسەر بەڵێنی بانکەکە داوای قەرزی کرد، بەڵام بانکەکە دەیان بیانوویان هێنایەوە بۆ ئەوەی قەرزەکەی نەدەنێ.
لەئێستادا پارە پەیداکردن زۆر گرانە لەم ئابورییە پەشۆکاو و شڵەژاوەدا. ئەحمەد هەست بەڕوودانی قەیرانیکی دارایی گەورە دەکات لە ئیران کە 3 ساڵ لەمەوبەر بەهیوای سەرکەوتن بوو کە رێككەوتنە ئەتۆميیەکە لە نێوان ئیران و ئەمریکاو ئەوروپا و روسیا و چین دا رویدا.. لە ئیستادا شارەزایانی ئابوری دەڵێن قەیرانی بانکی گەورەترین مەترسی و هەرەشەیە لەسەر ئێران پێش دڕاندنی رێككەوتننامە ئەتۆمیيەکە لەلایەن دۆنالد ترامپەوە.
ئەمەش لەدوای ئەوەی کە چەندین ساڵ یاساکانی بانکی چەندین کەموکورتیان تێدایە بەبی ئەوەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دارایی بتوانن كۆنترۆڵی بکەن. لەکاتێکدا ئەم دەستەیە ڕێگای دا بوو کە بانکەکان فراوان و گەورەبن (Proliferate) لەسەردەمی پلانی پۆپۆلیستی ئەحـەدی نەژاد دا کە بانکەکان پارەیەکی زۆریان دا بە قەرز بە هاولاتیان و بیزنسەکان کە نرخی نەوت زۆر بەرز بوو و ئەم پارانە لە پڕۆژەی وەبەرهێنان دا خەرج کراوە، هەروەها ئەو پارانە ناتوانرێت بدرێتەوە بەبانکەکان و هاوولاتیان لەکاتی خۆیدا قەرزەکە ناتوانن بیدەنەوە و دوای شکانی نرخی نەوت لەساڵی 2014 کێشە دروست بوو هەر چەندە دوای رێككەوتننامەكە روویدا، بەڵام وەبەرهینانی بیانی هەر بەرجەستە نەکرا کە ئیرانیيەکان چاوەڕێیان دەکرد.
لەئیستا گرنگترین کێشە بانکەکانە و پێویستە بە پەلە چارەسەربکرێت. بۆ چارەسەركردنی پیویستە تێچوی زیانەکان قبوڵ بکەین و هەڵیمژین ئەم دەزگا گرنگە لەدنیای دەرەوە بەتەواوی دابڕاوە لە جیهانی دارایدا. لە کۆبونەوەی چەند بەڕێوەبەرێکی بانک و دەزگا دارایيەکان لە سوێسرا ئەوان دەڵێن بانکەکانی ئیران پیویستیان بە 200 ملیار دۆلار هەیە بۆ چارەسەرکردنیان کە ئەم بڕە نیوەی ئابوری ئێران پێکدەهێنیت. بۆ چارەسەرکردنی پێویستە:
1- بانکێک کە لەڕووی داراییەوە باشترە لەگەڵ چەند بانکێکی تر یەکبگرێت.
2- یان ئەوەتا بانکی ناوەندی ئێران پارە بخاتە هەموو بانکەکانەوە پڕبکرێنەوە.
لە مانگی کانونی دووهەمی ساڵی 2018 حکومەتی ئیران قەرزە خراپەکانی خەمڵاند بە (26.6 ملیار) دۆلار کە ئەمە کۆی 11%ى هەموو قەرزەکانی ئیران لەلای هاووڵاتیان. هەرچەندە ئەم ژمارەیە کە ئەوکاتەی حەسەن ڕۆحانی هاتە سەر حوکم ئەم ژمارەیە لە 15% بوو. کێشەکە لە راستیدا لەوە گەورەترە، چونکە ئەو قەرزانەی کە دراوە بە کۆمپانیاکان زۆربەی کۆمپانیی دەسەڵاتدارانی ئیرانن یان قەرزەکان دراوە بە شەخسە دەسەڵاتدارەکان. یەکێک لە دیپلۆماسە گەورەکانی ڕۆژئاوا ئەڵێت (سەدرەت بانک) کە یەکێکە لەتۆڕە گەورەکانی بانک لە ئیران دا لە ڕاپۆڕتی 9 مانگی ساڵی رابردوودا کە بۆرسەی تاران راپۆرتی داوە (1.5 ملیار) دۆلاری زیانی کردوە.
بانکەکانی ئیران پارەی پاشەکەوتکراوی هاوڵاتیانیان بەكارهێناوە لەو پڕۆژانەی کە قازانج و ڕیسکی زۆریان تێدایە و لەئیستا چەندین باڵاخانەی بەرز کە سەری لە هەوردایە بەبەتاڵێ ماونەتەوە و نرخەکەی دابەزیوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت بووە بە باریکی گران بەسەر بانکەکانەوە.
کەناڵێ بلوومبێڕگی ئەمریکی داوای لە زۆربەی بەڕێوەبەری بانکەکان کردووە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکات، بەڵام هیچ بەڕێوەبەرێک ئامادە نەبوە بۆ چاوپێکەوتن. لەئیستادا هەندی سندوقی قەرزدان کە یاساکانی بانکی نایانگرێتەوە ئامادەن قەرز بدەن، بەڵام بەڕیژەیەکی زۆر بەرزی سود کە لە 85 % بۆ هەندی کەسی تایبەت یان کۆمپانیای تایبەتە. هەڵاوسان لە ئیستادا 9.6% بەشێكی بەهۆی ئەوەی کە حکومەت هەندی پارەی خستوةتە ناو سیستەمەکەوە هەرچەندە ژمارەی بەتاڵە بەرزە.
بەهۆی گوێ دان بەوەی کە جارێکی تر ئیران دادەبڕێت لە کۆمەڵگای نێودەولەتی ڕياڵی ئێرانی زۆر دابەزیوە و خواست لەسەر دۆلاری ئەمریکی بەرزبوةتەوە.
ڕۆحانی گلەیی زۆر لە بانکەکان کردو ووتی: رەوشتی نابانکی مەنوێنن هەموو شەقامێک دەیان بانکی جیاوازی تێدایە ئەم هەموو باڵەخانەو فەرمانبەرەیان بەکرێ گرتوە دەتوانن تێچووی ئەم هەمووە بدەن. کە ئەمە کاری کردوەتە سەر نەبوونی نەختی و ئابوری لە وڵاتدا.
لەکۆتایدا ئەحمەد کە خاوەنی کۆمپانیای ڕێکلامە توانی قەرز وەربگرێت بەرامبەر ئەوەی خانوەکەی بەبارمتە دابنیت.
بانکەکان کە کاریان قەرزدانە بە بیزنسەکان بۆ ئەوەی گەشەبکەن و فراوان بن هەرچەندە بەهەزاران هەن لە شەقامەکاندا، بەڵام لە کۆتایدا یەک بەربەست هەیە لەبەردەمی هەموویان دا.
سەرچاوە.