سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مامۆستایەكی زانكۆی ئەمریكی دەبێتە یاریدەری  سەرۆكی حكومەت 

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 ئەیلوول 2019

مامۆستایەكی زانكۆی ئەمریكی دەبێتە یاریدەری  سەرۆكی حكومەت 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژنێك دەكاتە یاریدەدەری خۆی بۆ كاروباری ئابوری.
سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ( درەو میدیا)ی راگەیاند: هاوكات لەگەڵ دەركردنی فەرمانی دەستبەكاربوونی محەمەد حاجی  وەكو یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری تەندرووستی، مەسرور بارزانی فەرمانی بۆ( د. رانیا مەجید ) دەركردووە وەك یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری ئابوری 
بەپێی بەدواداچونەكانی (درەو میدیا) د. رانیا مامۆستایە لە زانكۆی ئەمریكی لەدهۆك و دكتۆرای لەبواری ئابوریدا هەیە. 
تا ئێستا بەفەرمی مەسرور بارزانی چوار یاریدەدەری بۆخۆی دەستنیشانكردووە كە بریتین لە:
•    ئاشتی هەورامی یاریدەدەرێك بۆ كاروباری وزەو سامانە سروشتیەكان
•    رێباز حەملان یاریدەدەرێك بۆ كاروباری وەبەرهێناو راژەی گشتی 
•    محەمەد حاجی یاریدەدەرێك بۆ كاروباری تەندرووستی 
•     د. رانیا مەجید یاریدەدەرێك بۆ كاروباری ئابوری 
•    ئەمە سەرەرای یارێدەدەرێك بەناوی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی، كە بەر بزوتنەوەی گۆڕان كەوتووە. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 23 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە