بەهار مەحمود: ڕیفراندۆم وەك شتێك بوو عەشایەرانە كرا، هەڵەبوو
2019-09-26 06:22:27
درەو میدیا:
" ڕیفراندۆم پڕۆسەیەكی هەڵەبوو، وەك شتێك بوو "عەشایەرانە" كرا، لەگەڵ ئەوەم لە ئێستاوە كاربكەین بۆ ئامادەكاری كردن بۆ ڕیفراندۆمێكی حەقیقی" ئەمە وتەی بەهار مەحمود پەرلەمانناری بزوتنەوەی گۆڕان كە بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە.
بەهار مەحمود ریفراندۆم بە پرۆسەیەكی هەڵە ناو دەبات" ڕیفراندۆم پڕۆسەیەكی هەڵەبوو بەڵام مانای ئەوەنیە ئێمە لەگەڵ ڕیفراندۆم نین بۆ سەربەخۆیی كوردستان بەڵام ڕیفراندۆم كارتێكی ئەوەندە ئاسان نیە كە هەموو ساڵێك جارێك یا دووجار بێیت یاری پێبكەیتت و دووبارەی بكەیتەوە و دووبارەی بكەیتەوە دەبێت ژینگەی خۆی بۆ ئامادەبكەیت من لەگەڵ ئەوەم كە لە ئێستاوە كاربكەین بۆ ئامادەكاری كردن بۆ ڕیفراندۆمێكی حەقیقی كە مەبەستەكەی سەربەخۆیی كوردستان بێت"
ئەو پەرلەمانتارەی بزوتنەوەی گۆڕان بەكارهێنانی كارتی ریفراندۆم بە هەڵە ناو دەبات" ئەو ڕیفراندۆمەی تر كارتێك بوو بەكارهێنرا و سوتێنرا بەمەبەستی شاردنەوەی چەند كێشەیەك بوو لەوكاتەدا بەمەبەستی شەخسی بوو ئیتر بەهەر مەبەستێك بوبێت یا بەهەڵە بوو كە لەوانەیە بەهەڵە كاتەكەیان هەڵبژاردبێت "ئەلموهیم" ڕاست نەبوو."
بەهار مەحمود پرۆسەی ریفراندۆم بە كارێكی عەشایەری لەقەڵەم دەدات"لەڕاستیدا ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردی یەكێكە لە ئامانجەكانی هەموو كوردێك بەڵام ئامانج جیایە وە ئەوەی لە واقیعدا هەیە جیایە، ئەوەی كە كرا لەهەرێمی كوردستان من پێشتر هەموو ئەنجامەكانیم وەك خۆی پێشبینی كردبوو، چونكە ئامادەكاری بۆ نەكرابوو كات و ئامادەكارییەكەی پێویست نەبوو خۆی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی پێویستی بە ژینگەیەكە كە لەڕووی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی و هەرێمیەوە ئامادەكاری بكەیت ئنجا دەست پێبكەیت، جگەلەوەی كەدەبێت لەناوخۆدا لەڕێگای دامەزراوە دەستورییەكانەوە كە پەرلەمانە ئەنجام بدرێت ئەمانە هیچی نەكرابوو وەك شتێك بوو "عەشایەرانە" كرا ئەوەبوو لە 51%ی خاك لەدەست درا دۆخی كورد زۆر زۆر هاتۆتەوە دواوە خۆی كورد سێ- چوار كێشەی هەیە لەبەغداد، كێشەی خاك، نەوت، بودجە، پێشمەرگە، شەراكەتی ڕاستەقینەیی) ئەگەر سەیر بكرێت كێشەی خاك كە هەرە كێشە گەورەكانە بەیەكجار هاتۆتەوە دواوە سەیری ڕیفراندۆم بكرێت كورد لەناوچە دابڕێنراوەكان چەند "موسەیتر" بوون بەڵام ئێستا هەمووی لەدەست دراوە."
سەبارەت بە دەنگدانی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە بەڵی بەهارمەحمود رونی دەكاتەوە"یەكەمین شت دەنگدانی "بەڕێز ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان" ئەوە بۆچونێكی شەخسی "جەنابی "بوو ، ئەوە بزوتنەوەی گۆڕان نەبوو كە بەڕۆژێكی مێژووی ناوی برد و بە "بەڵێ" دەنگیدا بەڵام بەو شێوەیەی ئەو "ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان" هەموو جەستە و ژیانی خۆی بۆ خەبات و خزمەتی كوردستان پێشكەشكردووە ئاساییە و مافی خۆیەتی بەوشێوەیە سەیری ڕیفراندۆم بكات و گوزارشتی لێبكات بەڵام هەڵوێستی فەرمی بزوتنەوەی گۆران هەڵوێستەكەی جڤاتی گشتی بزوتنەوە گۆڕان بوو كە وتی" دەنگدەرانمان ئازاد دەكەین كەچۆن دەنگدەدەن بە ڕیفراندۆم "بە بەڵێ یاخود بە نەخێر" وە من هەڵوێستی خۆم چەند مانگێك پێش ڕیفراندۆم ڕاگەیاندووە."