Draw Media

هەڵبژاردنی كەركوك پارتی و نەوەی نوێ كۆدەكاتەوە

هەڵبژاردنی كەركوك پارتی و نەوەی نوێ كۆدەكاتەوە

2019-09-19 15:42:09


(درەو میدیا):
وەفدێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی ئۆفیسی هەولێری جوڵانەوەی نەوەی نوێدەكات.
سەردانی وەفدە باڵاكەی پارتی بەمەبەستی گفتوگۆكردن بووە لەسەر پرسی یەك لیستی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە بڕیارە لە 1ی نیسانی 2020 بەرێوە دەچێت.
كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەردانەكەیان بەمەبەستی درووستكردنی لیستێكی هاوبەشە لە ناوچەكانی كەركوك و موسڵ، لەو بارەیەشەوە لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان لایەنەكان لەسەر درووستكردنی یەك لیستی هەیە.
ئاریان تاوەگۆزی بەرپرسی پەیوەندییەكانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند: هێشتا لەبارەی یەك لیستیەوە بڕباری كۆتاییان نەداوەو پێیان وایە ئەو بابەتە پێویستی بە لێكۆڵێنەوەو دیراسەی زیاتر دەكەن و دواتر بڕیار دەدەن. 
رۆژی یەكشەمەی رابردوو وەفدێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ هەمان مەبەست سەردانی ئۆفیسی سلێمانی نەوەی نوێیانكرد. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand