پەرلەمانی توركیا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی لە 24ی حوەزیران پەسەندكرد
2018-04-20 17:26:53
پەرلەمانی توركیا ئەمڕۆ هەینی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان و سەرۆكایەتی لە 24ی حوەزەیرانی داهاتوودا پەسەندكرد و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە"ش كۆبوونەوەكەیان بایكۆت كرد.
پرۆژە یاسای ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 25ی حوەزەیراندا لەلایەن هەردوو فراكسیۆنی ئاكە و مەهەپەوە پێشكەشكرا و لە كۆی 550 پەرلەمانتار 386 پەرلەمنتار دەنگیان پێدا.
بڕیاربوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا لە تشرینی دووەمی ساڵی 2019 ئەنجامبدرێت، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و پارتەكەی بە هاوكاری پارتی بزوتنەوەی نەتەوە پەرستی توركیا " مەهەپە" وادەكەیان بۆ 24ی حوەزیرانی ئەمساڵ پێشخست.
بابهتی پهیوهندیدار