ناوه‌ندی كه‌لتوری چۆمان: قائیمقام بایكۆتی كردوین
2019-09-16 08:56:25
ئامادەكردنی: نیاز عەبدوڵا
ناوه‌ندی كه‌لتووری چۆمان رایدەگەیەنن لەلایەن قائیمقامیەتی قەزای چۆمانەوە بایكۆتكراون و دەست وەردەداتە کاروباری میدیاییەوە، قایمقامی قه‌زای چۆمانیش رەتیدەكاتەوەو دەڵێت" له خۆڕا تووشی هه‌ڵچوون بوونه ئه‌گه‌رنا ئه‌و مه‌وزوعه ئه‌ساسی نییه".
ناوه‌ندی كه‌لتووری چۆمان ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند "ماوەی ساڵ و نیوێکە قائیمقامیەتی قەزای چۆمان ئێمەی بایکۆت کردوە و، دەست وەردەداتە کاروباری میدیایی".
له به‌یاننامه‌كه‌ی ناوه‌ندی كه‌لتوری چۆمان كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان كراوه، هاتووه "ماوەی ساڵ و نیوێکە قائیمقامیەتی قەزای چۆمان ئێمەی بایکۆت کردوە، بەلای ئێمەوە بایکۆت کردن ئاساییە، بەڵام ئەوەی جێگەی رەخنەکردنە بەڕێزیان دەست وەردەداتە کاروباری میدیایی و ئەوە دەکاتە پێشمەرجی بەشداریکردنی لەبەرنامەیەک کە نابێت هیچ لە میوانەکان ستافی ناوەندی کەلتوریی چۆمان بن".
ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی قه‌زای چۆمان به (دره‌و میدیا)ی وت "ناتوانم لێدوان بده‌م، چونكه ئه‌و بابه‌ته ئه‌ساسی نیه و له خۆوه قسه‌یان كردووه به‌ڵگه‌یان نییه و با به‌ڵگه‌یان بنووسن، له خۆڕا تووشی هه‌ڵچوون بوونه ئه‌گه‌رنا ئه‌و مه‌وزوعه ئه‌ساسی نییه".
پێشه‌وا چۆمانی به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی كه‌لتوری چۆمان به (دره‌و میدیا)ی وت "له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنمانه‌وه داوای هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانیمان له قایمقامكردووه بۆئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه خزمه‌تی قه‌زاكه بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و له‌بری هاوكاری، ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئێمه له به‌رنامه‌كانیان یان راپۆرته‌كانیان قسه بكه‌ین مه‌رجی ناوبراو ئه‌وه‌یه كه ئێمه تیایدا قسه نه‌كه‌ین و دهرنهكهوین، ته‌نانه‌ت له ساڵیادی دامه‌زراندنی ناوه‌نده‌كه‌مان بڕیارمان وابوو خه‌ڵاتی ساڵانه‌مان ببه‌خشین به به‌رگری شارستانی چۆمان، به‌ڵام قایمقام ده‌ستتێوه‌ردانی كرد و خه‌ڵاته‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه، ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك گه‌نج بێ هیوایی و نه‌بوونی ده‌رفه‌ت
پاڵی به ئێمهوهنا له رێگای ئه‌م ناوه‌نده‌وه به هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگێكی جیاواز خزمه‌ت بكه‌ین".