په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆك په‌رله‌مانی عێراق ده‌داته دادگای فیدڕاڵی
2019-09-15 17:04:53
راپۆرتی: نیاز عەبدوڵا
به هۆكاری "ناده‌ستوریبوونی" یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان له دادگای فیدڕاڵی عێراق سكاڵای یاسایی له دژی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تۆماركرد.
سه‌ردار هه‌ركی پارێزه‌ری راسپێردراو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تانه لێدان له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگاكانی عێراق به (دره‌و میدیا)ی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ له به‌غداد به نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان داوام له دادگای فیدڕاڵی عێراق له دژی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تۆماركرد".
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی لائیحه پێشكه‌شكراوه‌كه به دادگای فیدڕاڵی عێراق، سه‌ردار هه‌ركی وتی "لائیحه‌كه له 7 لاپه‌ڕه له‌گه‌ڵ 9 خاڵی سه‌ره‌كی و 15 خاڵی لاوه‌كی پێكهاتووه، كه چه‌ند سه‌رپێچییه‌كی ده‌ستووری تیدایه، دیارترینیان ئه‌ویه یاساكه رێڕه‌وه‌ی یاسایی خۆی وه‌رنه‌گرتووه و ئه‌و پێشنیارانه‌ی خراونه‌ته ده‌نگدانه‌وه پێچه‌وانه‌ی مادده‌كانی 128 و 129 و 131ه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌رپێچییه‌كی زه‌ق له له مادده‌ی 51ی ده‌ستووری عێراق".
هه‌ركی پێیوابوو "هۆیه‌كانی هه‌مواری یاساكه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق به‌مجۆره‌ی ئێستا سیاسییه زیاترله‌وه‌ی هۆیه‌كی یاسایی بێت" و "یاساكه چه‌ندین دژ یه‌كی هه‌یه و ئه‌نجام ئه‌مه زیان به گه‌لی عێراق ده‌گه‌یه‌نێ".
مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی 12ی یاساكه‌ی خسته‌روو به‌وه‌ی "داوا ده‌كات به‌راورد بكرێت له نێوان ده‌فته‌ر نفوس و پسوله‌ی خۆراكی ده‌نگده‌ر و ئه‌گه‌ر موتابق نه‌بن ناوه‌كه‌ی لاده‌برێت و ده‌نگده‌ری كه‌ركوك مافی ده‌نگدانی نابێت".
بۆیه پێمانوایه هۆیه‌كان سیاسییه زیاترله‌وه‌ی هۆیه‌كی یاسایی بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین دژ یه‌كی له یاساكه هه‌یه و ئه‌نجام ئه‌مه زیان به گه‌لی عێراق ده‌گه‌یه‌نێ.
پارێزه‌ره راسپێردراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی "له‌م رۆژانه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ته‌بلیغ ده‌كرێت و پاش ته‌بلیغ كردنی له‌ماوه‌ی 15 رۆژی له‌به‌رده‌سته بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامی لائیحه‌ی ئێمه بداته‌وه، كه وه‌ڵامیشی دایه‌وه یه‌كسه‌ر رۆژێك بۆ دادبینی كردن دیاری ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه له‌و ماوه‌یه ئه‌وا دادگا خۆی رۆژێك دیاری ده‌كات و ده‌بێت هه‌ردوولامان بچین بۆ دادبینی".
22ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌مواركرده‌وه، به‌ڵام 4ی ئه‌یلول لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند سكاڵای یاسایی له دژی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق تۆمارده‌كه‌ن.