Draw Media

 (درەو میدیا) لیستی كاندیدەكان بڵاودەكاتەوە

 (درەو میدیا) لیستی كاندیدەكان بڵاودەكاتەوە

2019-09-12 14:52:54


(درەو میدیا):

وادەی وەرگرتنی فۆڕمی كاندیدبوون كۆتایی هات، بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە چەند سەرچاوەیەكی باڵاوە لە ناوو بزوتنەوەی گۆڕان دەست (درەو میدیا) كەوتووە، ئەم كەسانە فۆرمی كاندیدبوونیان بۆ شەش پۆستەكەی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان وەرگرتووە، كە بڕیارە رۆژی شەممە لە دەنگدانێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەكەدا یەكلابكرێنەوە:

كاندیدەكان بۆ پۆستی سكرتێری جڤاتی نیشتمانی:
•    عەدنان عوسمان 
•    زمناكۆ جەلال

كاندیدەكان بۆ سكرتێری كاروباری باژێڕەكان:
•    ئاسۆ رەحیم
•    شەماڵ عەبدولوەفا

كاندیدەكان بۆ پۆستی سكرتێری كاروباری ژورەكان:
•    دەرباز محەمەد
•    گەیلان شێخ عومەر

كاندیدەكان بۆ سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان
•    جەلال جەوهەر

كاندیدەكان بۆ سكرتێری كاروباری خەڵك:
•    عومەر حەمە حسێن (عومەری مریەم)
•    قارەمانی كۆیە
•    برزۆ مەجید
•    كاوەی مامە عەبە 
•    مونیرە عوسمان

•  ئاوارە سلێمان

بەپێی دەستوری رێكخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان، خانەی راپەڕاندن بەرزترین دەسەڵاتی جێبەجێكردنە لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا، ئەم خانەیە لە (7) كەس پێكدێت، یەكێك لە ئەندامەكانی سەرۆكی جڤاتی گشتییە كە ئەمڕۆ هەڵبژێردراو (جەمال محەمەد) وەكو سەرۆكی نوێی ئەو جڤاتە یەكەمین كەس كاتی ئەندامبوونی لە خانەی نوێی راپەڕاندن بڕی.
رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە بەپێی دەستور یەكێكە لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، بەیەكەمینجار لە مێژووی دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕاندا، لەم هەڵبژاردنەدا دوو كەس كاندیدن بۆ پۆستی رێكخەری گشتی كە ئەوانیش هەریەكە لە:
•    عومەر سەید عەلی- رێكخەری ئێستا بزوتنەوەكە
•    شۆڕش حاجی- ئەندامی ئێستا خانەی راپەڕاندن
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand