سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لە دەباشان، بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار كۆبونەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 ئەیلوول 2019

لە دەباشان، بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار كۆبونەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا:
 لە ماڵی مام جەلال لە دەباشان، بەرهەم ساڵح و مەلا بەخیتار كۆبونەوەیەكی ئاساییان كردووە.
سەرچاوەیەك لە یەكێتی نیتشیمانی كوردستان بە( درەو میدیا)ی راگەیاند" لە چوارەچێوەی پرۆسەی ئاشتبونەوەی نێوان سەركردە زویر بوەكانی یەكێتی، ئەمڕۆ لەماڵی مام جەلال و لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، دانیشتنێكی تایبەتیانكردووە، بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان كە ماوەیەك بوو ساردی كەوتبوە نێوانیانەوە"
ناكۆكی نێوان  بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار لەدوای گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆناو یەكێتی و كاندیدبونی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق درووست بوو، رۆژی 19ی ئەیلولی 2018، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە زۆرینەی دەنگ د. بەرهەم ساڵحی وەك كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق یەكلاكردەوە و دواتر لە 2ی ئۆكتۆبەری 2018 بە سەرۆككۆماری عێراق هەڵبژێردرا، مەلا بەختیار بڕیاریدابوو خۆی كاندید بكات بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، بەڵام بەهۆی گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆناو یەكێتی و كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، بەتەواوی چانسی مەلا بەخیتاری بۆ بون بەسەرۆككۆماری نەهێشت و بەهۆیەشەوە مەلا بەختیار نیگەرانی خۆی لە یەكێتی راگەیاندوو، لە ماڵی خۆی دانیشت. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە