كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجە
2019-09-04 12:22:31
درەو میدیا:
بزوتنەوەی گۆڕان ناوی كاندیدەكانی بۆ پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجە بڵاودەكاتەوە
نزار مەحمود، باژێڕوانی مەكۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان بە دوارۆژی راگەیاند: پۆستەكانی جێگری پارێزگار و قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بەربزوتنەوەی گۆڕان دەكەوێت و ئەم ناوانەمان كاندیدكردووە:
- شاهین حەمە ڕەزا، بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە
- حەمید بارام ، بۆ پۆستی قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە
- جیهاد سابیر بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە
بەپێی رێككەوتنی نێوان لایەنەكان كە لە رۆژی 2019/9/2 لە پارێزگای هەڵەبجە بەرێوەچوو، بزوتنەوەی گۆڕان ئەم پۆستانەی بەردەكەوێت:
- جێگری پارێزگاری هەڵەبجە
- قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە
- بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە
- 5 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە
- 3 بەڕێوەبەری گشتی بەردەكەوێت