سلێمانی: پۆلیسێك دوای گزیكردن هێرش دەكاتە سەر مامۆستایەك
2019-09-02 20:39:58
درەو میدیا:
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە سكاڵاكاری مامۆستایەك كە لەلایەن پۆلیسێكەوە هێرشی دەكرێتە سەر.
بەپێی رونكردنەوەیەكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمیك كوردستان" ئەمڕۆ دووشەمە، ڕێكەوتی ٢ی٩ی٢٠١٩ پۆلیسێك سەر بە لیوای نەوت و گاز بەناوی (هـ. ع. م. ق) هێرشی كردۆتە سەر مامۆستایەك بە ناوی (ڕ. ر. ك) لەبەردەم بینای بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، بەهۆی ئەوەی پۆلیسی ناوبراو خوێندكارە و لەكاتی ئەنجامدانی ئەزمونە گشتیەكانی پۆلی ١٢ دا گزی (قۆپیە)ی كرووە، مامۆستای ناوبراو یاریدەدەری بەڕێوبەری هۆڵ بووە و خوێندكارەكەی بە گزییەوە گرتوە، وێرای ئەمە پۆلیسی ناوبراو هەڕەشەی لە چەند مامۆستایەكی دیكە كردووە كە چاودێری هۆڵ بوون لە قوتابخانەی سەگرمە"
لە رونكردنەوەكەدا وەزیری پەروەردە بەدواداچونی وورد دەكات بۆ روداوەكە" داوای لە وەزیری ناوخۆ كرد ریكاری پێویست بەرامبەر پۆلیسی ناوبراو بگرنە بەرو وەزیری ناوخۆ فەرمانی كرد كە پۆلیسی ناوبراو دەستگیر بكرێت و دوای چەند كاتژمێركی كەم ناوبراو دەستگیر كرا"
لە رونكردنەوەكەدا وەزیری پەروەردە فەرمانیكردوە" بەرێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كە پێویستە ڕۆژی سێشەمە هەستن بە تۆماركردنی سكالا بەرامبەر پۆلیسەكە و بەرێز وەزیری پەروەردە لەم كەیسەدا دەبێتە سكاڵاكار"
رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەوە
ئەمڕۆ دووشەمە، ڕێكەوتی ٢ی٩ی٢٠١٩ پۆلیسێك سەر بە لیوای نەوت و گاز بەناوی (هـ. ع. م. ق) هێرشی كردۆتە سەر مامۆستایەك بە ناوی (ڕ. ر. ك) لەبەردەم بینای بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، بەهۆی ئەوەی پۆلیسی ناوبراو خوێندكارە و لەكاتی ئەنجامدانی ئەزمونە گشتیەكانی پۆلی ١٢ دا گزی (قۆپیە)ی كرووە، مامۆستای ناوبراو یاریدەدەری بەڕێوبەری هۆڵ بووە و خوێندكارەكەی بە گزییەوە گرتوە، وێرای ئەمە پۆلیسی ناوبراو هەڕەشەی لە چەند مامۆستایەكی دیكە كردووە كە چاودێری هۆڵ بوون لە قوتابخانەی سەگرمە، بەرێز وەزیری پەروەردە لە ساتە وەختی بیستنی هەواڵەكەوە بەدواداچونی زۆر وردی لەسەر ئەو ڕووداوە كرد، هەروەها داوای لە جەنابی وەزیری ناوخۆ كرد ریكاری پێویست بەرامبەر پۆلیسی ناوبراو بگرنە بەر، بەڕێز جەنابی وەزیری ناوخۆ فەرمانی كرد كە پۆلیسی ناوبراو دەستگیر بكرێت و دوای چەند كاتژمێركی كەم ناوبراو دەستگیر كرا، پێش ئەوەیش بەرێز دكتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە پەیوەندی بە بەڕێز (د.هەڤال ئەبو بەكر)ەوە كرد وەك سەرۆكی لیژنەی ئەمنی و سەرۆكی یەكەی كارگیری پارێزگاری سلێمانی دەربارەی ئەم كەیسە، هەروەها بەرێز وەزیری پەروەردە فەرمانی كرد بە بەڕێزان (م. دڵشاد عمر)كە بەرێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و (م. عمر محمد امین) یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كەپێویستە ڕۆژی سێشەمە هەستن بە تۆماركردنی سكالا بەرامبەر پۆلیسەكە و بەرێز وەزیری پەروەردە لەم كەیسەدا دەبێتە سكاڵاكار. سەرجەم مامۆستایانی بەرێز و خۆشەویست دڵنیا دەكەینەوە كە پارێزەری سەروەری یاسا و ماف و شكۆی ئەوان دەبین.