سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

حەشدی شەعبی 130 خێزانی داعش لە كەركوك جێگیر دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 ئاب 2019

حەشدی شەعبی 130 خێزانی داعش لە كەركوك جێگیر دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا:
سەرچاوەیەكی باڵای سەربازی لە شاری كەركوك بە (درەو میدیا)ی راگەیاند: ئەمرۆِ هێزێكی حەشدی شەعبی (130) خێزانی داعشی لەكەمپێكی نزیك كەركوك نێشتەجێكرد.
سەرچاوەكە وتی خێزانەكانی داعش لە كەمی یەكی ناحیەی لەیلان لە كەركوك جێگیركراون، كە پێشتر ئەم كەمپە لەسەردەمی شەڕی داعشدا ئاوارەی  پارێزگاكانی سەڵاحەدین و دیالە و نەینەوا تێدا نێشتەجێكرابون.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا) ژمارەی ئەو كەسانە كە كەسوكاری داعشن و ئەمڕۆ جێگیركراون ژمارەیان ( 504) كەسەو مەترسی هەیە ئەم خەڵكانە لە كاتی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردندا بەڵگەنامەی تایبەت بە دەنگدانیان بۆ بكرێت و بەشداری لە هەڵبژاردنیان پێبكرێت لە بەرژەوەندی لایەنێك، كە لەكاتێكدا بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان هەر كەسێك دەتوانێت بە دوو بەڵگە دەنگبدات. 
بە پێی نوسراوێك كە واژۆی بەرپرسی ئۆفیسی كەركوكی مادەی 140ی لەسەرە لەماوەی سێ مانگدا زیاتر لە (600)  خێزانی پێكهاتەی عەرەب لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین , دیالە, ئەنبار‌و بەغداد، هێنراون بۆ پارێزگای كەركوك .
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە

null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە