Draw Media

سەدرییەكان كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن بە دزی و گەندەڵی تۆمەتبار دەكەن

سەدرییەكان كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن بە دزی و گەندەڵی تۆمەتبار دەكەن

2019-08-28 18:49:26


درەو میدیا: 
عەلا روبەیعی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون دەڵێت" كەسایەتی سیاسی دەسەڵاتدار هەیە لە پشتی كۆمپانیاكانی پەیوەندی ( زەین و ئاسیاو كۆڕەك)ەوەن و هاوبەشی ئەو كۆمپانیایانە بوون و بەرتیلیان وەرگرتن لەبەرامبەر ئیمزاكردنی گرێبەستەكانیان..
ڕوبەیعی لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردووە: تەواوی ئەم كۆمپانیایانەو بە دیاریكراوی (كۆڕەك)سەدان ملیۆن دۆلاری حكومەتی عێراق قەرزارن.
 بەوتەی ئەو،  ئەم كۆمپانیایانە دزی لە هاوڵاتیان دەكەن بەهۆی شكستی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە چاودێریكردنیان و چاو نوقاندنیان لە خراپی خزمەتگوزارییەكانیان لە پەیوەندی تەلەفونی و تەنانەت هێڵی ئینتەرنێتیش.
ئەو پەرلەمانتارەی سائیرون تەئكید دەكات، هەندێك لە وەزارەتەكان و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانیش بە پێچەوانەی یاسا لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە مامەڵەیان كردووە كە قەرزەكانی حكومەتی عێراقیان نەداوەو هەندێك لە قەرزەكانیشان بەشێوەی نایاسایی بۆ سڕاوەتەوە.
ئاماژە بەوەشدەكات، لیژنەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان كار دەكات بۆ ئاشكراكردنی تەواوی ئەو ناوانەی لەپشت ئەوكۆمپانیایانەوە كار دەكەن، ئەگەر ڕێگری دروستبكەن بۆ پرۆسەی هەڵدانەوەی دۆسیەی گەندەڵییەكانی پەیوەست بە كۆمپانیاكانی (زەین، ئاسیا، كۆرەك) كە لە كوردستان باجەكانیان دەدەن، بەڵام قەرزەكانی بەغداد نادەن بە پشتیوانی كەسانی دەسەڵاتدار لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕە پارەیەكی زۆر و بێدەنگی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان و دەستەی نەزاهە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand