سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كۆمەڵەو پژاك لەسەر داهاتووی رۆژهەڵاتی كوردستان‌و ئێران رێکدەکەون

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئاب 2019

كۆمەڵەو پژاك لەسەر داهاتووی رۆژهەڵاتی كوردستان‌و ئێران رێکدەکەون

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
وەفدی باڵای كۆمەڵە ( رێكخراوی كوردستانی پارتی كۆمۆنیستی ئێران)‌و پژاك ( پارتی ژیانی ئازاد) لەسەر ئاستی باڵا كۆدەبنەوە‌و  گۆڕانكارییە چاوەڕوانكراوەكانی ناوچەكە‌و داهاتووی رۆژهەڵاتی كوردستان‌و ئێران تاوتوێدەكەن‌و رێككەدەكەون لەسەر یەخستنی هەوڵ‌و تواناكانیان بۆ نەهێشتنی فرە میلیشیایی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە داهاتوودا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەكە بە (درەو میدیا)ی راگەیاند، بە هاوكاری لایەنی سێیەم كە دۆستی هەردوو لایەن وەفدی باڵای كۆمەڵە‌و پژاك بە سەرۆكایەتی ئیبراهیم عەلیزادە‌و سیامەندی موعینی لە پارێزگای سلێمانی كۆبوونەتەوە‌و بڕیاریشە كۆبوونەوەكانیان بەردەوام بێت.
بە گوێرەی سەرچاوەكەی (درەو میدیا) لە كۆبوونەوەكەدا وەفدی باڵای كۆمەڵەو پژاك پێشهاتەكانی جیهان‌و ناوچەكە‌و خۆرهەڵاتی كوردستان‌و ئێرانیان تاوتوێكردووە‌و ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆئەوەی لە ئەگەری هەر گۆڕانكارییەكدا لە داهاتوودا لە ئێران‌و خۆرهەڵاتی كوردستان هەماهەنگ‌و هاوكاری یەكتربن.
هەروەها وەفدەكەی كۆمەڵە‌و پژاك رێككەوتون لەسەر ئامادەكاریی هاوبەش بۆ ئەگەری روودانی هەر گۆڕانكارییەك لە خۆرهەڵاتی كوردستان‌و ئێران نەهێشتنی فرە میلیشیایی لەو پارچەیەكی كوردستان كە گەرەنتی هەڵنەگیرسانی شەڕی براكوژیی‌و دووبارەنەكردنەوەی ئەزمونی هەرێمی كوردستانی باشوور دەكات.
ئەوە یەكەمجارە وەفدی باڵای پارتی ژیانی ئازاد " پژاك" لەگەڵ لایەنێكی سەرەكی حزبەكانی خۆرهەڵاتی كوردستاندا كۆببێتەوە كە كۆمەڵە ( رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێرانە)‌و كۆبوونەوەكەش بە هەوڵی لایەنی سێیەم ئەنجامدراوە كە دۆستی هەردوو حزبە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە