Draw Media

گەرمیان كەمترین و هەولێر زۆرترین پێشێلكاری بەرامبەر بە ژنان تۆماركراوە 

گەرمیان كەمترین و هەولێر زۆرترین پێشێلكاری بەرامبەر بە ژنان تۆماركراوە 

2019-08-22 09:01:50


درەو میدیا: 
لەماوەی شەش مانگی یەكەمی 2019 لە هەرێمی كوردستاندا 32 ژن خۆیان كوشتووەو 58 ژن خۆیان سوتاندووەو 47 دەستدرێژی سێكسیش كراوەتە سەر ژنان 
بەپێی خشتەیەكی رێكخراوی رێوانی تایبەت بە پرسی ژنان  رێژەی توندووتیژی بەرامبەر بە ژنان لە هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی بەرزدایەو تەنها لە شەش مانگی یەكەمی 2019 دا زیاتر لە 5 هەزار پێشێلكاری بەرامبەر بە ژنان تۆماركراوە لە( كوشتن، خۆكوشتن، سوتان، خۆسوتان، سكاڵا، دەستدرێژی سێكسی) 
لە ئامارەكەدا هاتووە
•    22  ژن كوژراون كە 7 یان لە سلێمانی و 7 یان لە دهۆك و 5 یان لە هەولێرن 
•    32 ژن خۆیان كوشتووە كە زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆك بووە 13 ژن خۆیان كوشتووە، دواتر لە پارێزگای سلێمانی 11 ژن خۆیان كوشتووەو پاشان هەولێر كە لەو شەش مانگەدا 7 ژن خۆیان كوشتووە، 
•    99 ژن سوتاون كە زۆترینیان لە پارێزگای هەولێر بووە 28 ژن سوتاون دواتر پارێزگای سلێمانی 23 ژن و پاشان پارێزگای دهۆك كە 21 ژن خۆیان سوتاندووە هەروەها لە ئیدارەی راپەڕین 11 ژن سوتاون.
•    58ژن خۆیان سوتاندووە كە هەولێر لەپلەی یەكەمدایە 18 ژن خۆیان سوتاندووەو دواتر لە پارێزگای سلێمانی 17 ژن و پارێزگای دهۆك 10 ژن و سۆران 7 ژن و راپەڕێن 6 ژنخۆیان سوتاندووە 
•     ( 4972) ژن سكاڵایان تۆماركردووە، لەو ژمارەیە پارێزگای هەولێر لە پلەی یەكەمدایە كە ( 1754) ژن سكاڵایان تۆماركردووەو لە پارێزگای سلێمانی ( 1243) ژن سكاڵایان تۆماركردووەو پارێزگای دهۆك ( 1216) ژن سكاڵایان تۆماركردووە.
•    47 ژن دەستدرێژیان كراوەتەوە سەر، پارێزگای سلێمانی لە پلەی یەكەمدایەو 16 ژن دەستدرێژیان كراوەتەوەتە سەرو دواتریش پارێزگای دهۆك دێت كە 12 حاڵەت هەبووەو لە پارێزگای هەولێریش 11 حاڵەتی دەستدرێژی هەبووە. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand