سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

 ئەمریكا: ناوچەی ئارام لە سوریا بە چەند قۆناغێك دادەمەزرێنرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئاب 2019

 ئەمریكا: ناوچەی ئارام لە سوریا بە چەند قۆناغێك دادەمەزرێنرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا " پێنتاگۆن" رایگەیاند  وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ دەستپێكردنی چەند رێوشوێنێكی تایبەت بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا‌و فەرماندەی پێشووی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكاش دژی ئەوەیە ناوچەیەكی لەو شێوەیە لەلایەن توركیاوە كۆنترۆڵ بكرێت.
شۆن رۆبەرتسۆ، وتەبێژی پێنتاگۆن لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس  رایگەیاند رێككەوتنەكەی ئەمریكا لەگەڵ توركیا دەربارەی دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام لە باكوری سوریا بە چەند قۆناغێك جێبەجێدەكرێت‌و چەند رێوشوێنێكی تایبەت بە رێككەوتنەكە بەمزوانە دەستپێدەكات.
رۆبەرتسۆن وتی:" لەم كاتەدا سەرقاڵی بژاردەكانیش دەربارەی سەنتەری هەماهەنگی هاوبە لەگەڵ لایەنە سەربازییەكانی توركیا‌و رێوشوێنەكان بە چەند قۆناغێك جێبەجێ دەكرێت‌و ویلایەتە یەكگرتووەكان ئامادەیە بۆ دەستپێكردنی چەند رێوشوێنێك بە خیرایی‌و بەردەوامیش دەبین لە گفتوگۆ لەگەڵ توركیادا".
هاوكات جۆزێف ڤۆتێل، ژەنەراڵی خانەنشین كە تا ئازاری رابردوو فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا بوو دژایەتی خۆی بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچە ئارامەكەی باكوری سوریا لەلایەن توركیاوە دەربڕی‌و جەختیكردەوە ئەو هەنگاوە كێشەی زیاتر بۆ هەموو لایەنەكان لەو ناوچەیە دروستدەكات.
ڤۆتێل لە وتارێكی هاوبەشدا لەگەڵ گونۆڵ تۆل، شارەزایی كاروباری توركیا لە زانكۆی جۆرج واشنتۆن كە سایتی " ناشیوناڵ ئینترێست" بڵاویكردوەتەوە دەڵێت:" سەپاندنی ناوچەیەكی ئارام بە قوڵی 20 میل لە خۆرهەڵاتی فورات، ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت،پێشبینیدەكرێت ببێتە هۆی ئاوارەبوونی 90%ی دانیشتوانی كوردی ناوچەكە، ئەوەش دۆخی مرۆیی ناوچەكە خراپتردەكات‌و ژینگەیەكی پڕ لە ناكۆكی‌و قەبران دەخوڵقێنێت".


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە

null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە