میری نوێی ئێزدییەكانی شەنگال كێیە؟
2019-08-04 15:55:13
(درەو میدیا):
ئەمڕۆ چەند كەسایەتییەكی ئاینی ئێزدیی لە شەنگال كۆبوونەوەو هەڵبژاردنی میر حازم تەحسین بەگیان وەك میری نوێی ئێزدییەكان رەتكردەوە.
ئێزدییەكانی شەنگال لە هەنگاوێكی نوێدا ئیمارەتی شەنگالیان راگەیاندو نایف بن دادو بن سلێمان بەگیان وەك میری ئێزدییەكانی شەنگال راگەیاند.
* نایف كوڕی داود كوڕی سولەیمان كوڕی حسێن بەگی گەورە گوڕی میر بوداغ بەگەو لە خێزانی میر ئیبراهیم ئادەەم كوڕی دەروێش قاتانییە.
* 13ی شوباتی 1970 لە ناحیەی باعەدرێ- قەزای شێخان لە دایكبووە
* خوێندنی سەرەتاییو ناوەندی لە كۆمەڵگەی تەئیمیم لە ناحیەی سنونێی قەزای شەنگال تەواو، ساڵی 1988 داواكاری پێشكەشی ناوەندی میرەی ئاسمانی بەشی فڕۆكە كردووە لە بەغدا، بەڵام بەهۆكاری ئاینی وەرنەگیراوە.
* ساڵی 1989 پەیوەندی بە سوپای عێراقەوە كردووەو بۆ ماوەی شەش مانگ خولی لەسەەر ئامێری بێ تەل بینیوەو پاشان لە بارەگای لیوای یەكی فەیلەقی پێنج لە هەولێر كاریكردووە.
* ساڵی 1999 لە خوێندنی ئێواران لە شاری موسڵ قۆناغی ئامادەیی تەواوكردووە.
* ساڵی 2008 عێراقی بەرەو توركیا بەجێهێشتووەو پاشان چوەتە ئەڵمانیاو ساڵی 2009 مافی مانەوەی پێدراوە.
* ساڵی 2011 سایتێكی ئەلیكترۆنیی بۆ ئیمارەتی ئێزدیی دامەزراندووە.
* ساڵی 2012 ئەنجومەنی باڵای سەربەخۆی ئێزدییەكانی دامەزراندووە.
* ساڵی 2015 پەیوەندی بە رێكخراوی ( ئەی جی ئۆ) ەوە كردووەو بووە بە ئەندام تێیدا.
* ساڵی 2016 بەشداری كۆنگرەی میزۆپۆتیامیای كردووە لە مۆسكۆی پایتەختی روسیا.
* ئەندامی دامەزرێنەری پرۆژەی " هەرێمی رافیدەینە" بۆ كەمایەتییە ئاینییەكانی ( ئێزدیی، شیعە، ئاشوری، شەبەك) لە عێراق.
* خێزاندەرەو خۆی بە كەسایەتییەكی سەربەخۆ دادەنێت.