سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لە 13 ساڵدا 50 پرۆژەی تەندروستی جێبەجێكراوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 ئاب 2019

لە 13 ساڵدا 50 پرۆژەی تەندروستی جێبەجێكراوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
بەپێی ئامارێكی دەستەی وەبەرهێنان، لەماوەی 13 ساڵی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان تەنیا (51) پرۆژەی تەندروستی جێبەجێ كراوە.
سایتی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماری كۆی گشتیی پرۆژەكانی وەبەرهێنانی كەرتی تەندروستیی هەرێمی لە ماوەی نێوان 1-8-2006 بۆ  25-7-2019 بڵاوكردەوە.
بەپێی ئامارەكە كە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی پارتی داوە، دەردەكەوێت لەو ماوەیەدا (51) پرۆژە لە كەرتی تەندروستیدا ئەنجام دراوە، بەمشێوەیە:
•    9 پرۆژە لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر مۆڵەتیان پێدراوە
•    1 پرۆژە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی مۆڵەتی پێدراوە
•    10 پرۆژە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆك مۆڵەتیان پێدراوە
•    31 پرۆژە لەلایەن دەستەی گشتیی وەبەرهێنانەوە مۆڵەتیان پێدراوە
دەستەی وەبەرهێنان ئاشكرایكردووە، تەواوی ئەو (51) پرۆژەیەی بواری تەندروستی كە لەماوەی 13 ساڵی رابردوودا جێبەجێكراون بڕی (982 ملیۆن‌و 230) دۆلاری تێچووە‌و كۆی ئەو روبەرەی كە پرۆژەكانی لەسەر جێبەجێكراوە (281) دۆنم دووجا بووە.
ئامارەكەی دەستەی وەبەرهێنان باسلەوەدەكات، لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 13 ساڵدا بە كۆی گشتیی كەرتەكانەوە بە بەهای (51 ملیارو 560 ملیۆن) دۆلار، (873) پرۆژەی وەبەرهێنان لەسەر ڕووبەری (64 هەزارو 979 هەزار) دۆنم زەوی جێبەجێ كراوە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە

null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە