Draw Media

دادگای فیدراڵی چەمكی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانیی چەسپاند 

دادگای فیدراڵی چەمكی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانیی چەسپاند 

2019-07-29 13:16:02


(درەو میدیا):
دادگای فیدراڵی لە حوكمێكی نوێدا دروستكردنی كوتلەی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان بەكارێكی دەستوری ناودەبات.
ئیاس ساموك وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، دادگا كۆبوەتەوە‌و تەماشای داواكارییەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردووە سەبارەت بە چەمكی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی‌و پەیوەندی ئەو چەمكە بە حوكمەكانی ماددەی 76ی دەستورەوە.
ئەنجومەنی نوێنەران بە نوسراو داوای لە دادگای فیدراڵی كردووە بۆی روون بكاتەوە ئاخۆ كوتلەیەك یان چەند كوتلەیەك كە لەناو كوتلەی زۆرینەی ناو پەرلەماندا نەبن، یان لەو كوتلە گەورەیە بن‌و بكشێنەوە، دەتوانن ببن بە كوتلەیەكی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانیی ؟ واتەی پەرلەمان بۆی روون نییە ئاخۆ بەپێی ماددەی 76ی دەستور كوتلەیەك یان چەند پەرلەمانتارێك لە ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانن بە هەمان ئەو میكانیزمەی كە دانراوە، بچنە ناو بەرەیەكە ئۆپۆزسیۆنەوە.
لەوەڵامی ئەم پرسیارەی پەرلەماندا، دادگای فیدراڵی دەڵێ" بۆمان دەركەوت چەمكی كوتلەی زۆرینە ئەو كوتلەیەیە كە دوای هەڵبژاردن دروستبووە، ئەوەش لەرێگەی لیستێكی هەڵبژاردنەوە كە زۆرترین كورسی بەدەستهێناوە یاخود كۆبونەوەی دوو لیست‌و زیاتر كە زۆرترین كورسییان هەبێت، كوتلەی زۆرینە دوای ئەوەی ئەندامەكانی سوێندی یاسایی دەخۆن، لە پەرلەمان كاندیدی خۆیان رادەسپێرێن بە پیكهێنانی حكومەت.. ئەوانەی دەمێنێننەوە‌و ناچێنە ناو كوتلەی زۆرینەوە كە كاندیدی ئەو كوتلەیە حكومەت پێكدەهێنێت، دەتوانن كوتلەیەكی ئۆپۆزسیۆن دروست بكەن یاخود بەشێوەی تاكەكەسی بمێننەوە‌و نەیارێتی هەر شتێكی كاری دەسەڵاتی جێبەجێكردن بكەن كە دەیانەوێت".
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand