سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

حەیدەر عەبادی: بەشێك نابم لە حكومەتی تەوافقی و بەشبەشێنە

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 نیسان 2018

حەیدەر عەبادی: بەشێك نابم لە حكومەتی تەوافقی و بەشبەشێنە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئیئتیلافی " النصر" رایدەگەیەنێت لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەشێك نابێت لە حكومەتی تەوافقی و بەشبەشێنە.
عەبادی دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا وتی: " باشترین رێگا بۆ پێكهێنانی حكومەت لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ئەوەیە عێراقیەكان دەنگ بدەن و هەڵبژێرن، ئەوان كێ‌ هەڵبژێرن هەر ئەوە دەبێت ئێمە خوازیارین هاوڵاتی عێراق دەنگ بدات بەو لایەنەی كە متمانەی پێیەتی بۆئەوەی وڵات بەرەو پێش بچێت."
عەبادی وتیشی :" هاوڵاتی بڕیار دەدات ئێمە لەگەڵ بەشبەشێنەدا نین و بەشێك نابم لە حكومەتێكی تەوافقی و بەشبەشێنە."
حەیدەر عەبادی لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو بە لیستی ئیئتیلافی سەركەوتن " النصر" بەشداری دەكات و لە هەوڵی ئەوەدایە بۆ چوار ساڵی داهاتووش سەرۆكایەتی دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە عێراق مسۆگەربكات.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

پێگەی دەستوریی پارێزگاکان و پێکهێنانی هەرێمە فیدڕاڵییەکان لە دەستوری عێڕاق دا

null
پێش 21 کاتژمێر

سایتی شەفافیەت: داهاتی سلێمانی (49%) كەمیكردووە