سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

وەفدی حكومەتی هەرێم لەبەغدایە

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 تەمموز 2019

وەفدی حكومەتی هەرێم لەبەغدایە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
وەفدی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان لە بەغدایە، بەڵام وەزیری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لە وەفدەكەی هەرێمدا نیە.
وەفدەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهاتوە لە ( مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت،  فرسەت ئەحمەد وەزیری داد، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ،  شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێششمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری)، بەڵام وەزیری پەیوەندیدار بە دۆسیەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەناو وەفدەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا نیە كە ( خالید شوانی)یەو وەزیری هەرێمە لە كابینەكەی مەسرور بارزانی بۆ كاروباری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد. 
بەپێی زانیارییەكانی ( درەو میدیا) هۆكاری بەشدارنەبونی ( خالید شوانی) لە وەفدەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد پەیوەندی بەوەوە هەیە كە وەك وەزیری هەرێم سوێندی یاسایی خواردووە، بەڵام تا ئێستا فەرمانی وزاری بۆ دیاریكردنی پۆستی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدادی بۆ دەرنەكراوە، بڕیارە بەم زوانە بەرەسمی وەك وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دەستبەكار بێت و دەزگایەكی تایبەتی بۆ دابمەزرێت. 
بڕیارە وەفدەكەی حكوومەتی ھەرێم  سەرەتا سەردانی بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بكەن و دواتر  لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و  محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببنەوە

 
  
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە

null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە