Draw Media

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریكا دەیەوێت هێزێكی عەرەبی لە باكوری سوریا جێگیربكات

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریكا دەیەوێت هێزێكی عەرەبی لە باكوری سوریا جێگیربكات

2018-04-17 14:41:52


رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی رایگەیاند ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەوڵدەدات هێزێكی عەرەبی لە جێگەی هێزەكانی لە سوریا جێگیربكات.
رۆژنامەكە راپۆرتێكی رۆژنامەنووس مایكڵ گۆردۆنی بڵاوكردەوەتەوە و تێیدا ئاشكراكراوە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەوڵدەدات بۆ مانەوەی هێزەكانی لە سوریا دوای كۆتاییهاتنی داعش خەرجی ئەو هێزانە لە وڵاتانی عەرەبی دابیبكات.
راپۆرتەكە ئاماژەبەوەشدەدات كە ئیدارەی ترەمپ لە هەوڵی ئەوەدایە لە كاتی كشانەوەی هێزەكانی لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان  كە نزیكەی دوو هەزار سەربازن، هێزێكی عەرەبیی لە شوێنیان جێگیربكات.
رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە راوێژكاری نوێی ئاسایی نەتەوەیی ئەمریكا جۆن بۆڵتۆن ماوەیەك لەمەوبەر پەیوەندی بە بەڕێوەبەری هەواڵگری گشتی میسریی عەباس كامیلەوە كردووە و بۆئەوەی بزانرێت كە ئایا قاهیرە ئامادەیە بەشداری لەو پرۆسەیەدا بكات.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەیبەوەشداوە كە واشنتۆن داواشی لە ئیمارات و قەتەر و سعودیە كردووە بە چەند ملیار دۆلارێك بەشداری بكەن لە دووبارە بونیادنانەوەی باكوری سوریا و دەیەوێت ئەو وڵاتانی هێز ئەوانەی باكوری سوریا بكەن.
ئەم هەوڵەی ئەمریكا لە كاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند بەمزوانە هێزەكانی لە باكوری سوریا دەكشێنێتەوە و سوریا بۆ لایەنەكانی تر بەجێدەهێڵێت.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand