حكومەت سوێندی خوارد
2019-07-10 09:45:39
(درەو میدیا):
ئەمڕۆ ئەندامانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەردەم پەرلەمانی كوردستاندا سوێندی یاسایی خوارد.
لە مەراسیمی سوێندخواردنەكەدا، مەسرور بارزانی بە دەنگی 88 پەرلەمانتار بووە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، قوباد تاڵەبانیش بە دەنگی 73 پەرلەمانتار، وەك جێگری سەرۆك وەزیران متمانەی پێدرا، مەسرور بارزانی 15 دەنگ زیاترى لە قوباد تاڵەبانی بەدەستهێنا.
لەناو ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیراندا، خالید شوانی كاندیدی یەكێتی پۆ بۆستی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری هەرێم و بەغداد كەمترین دەنگیهێنا كە 68 دەنگ بوو.
دەنگەكان:
1- فرسەت ئەحمەد، وەزیری داد، 84 دەنگ.
2- شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، 73 دەنگ.
3- رێبەر ئەحمەد خالید - وەزیری ناوخۆ، 76 دەنگ.
4- ئاوات جەناب نوری ساڵح - وەزیری دارایی و ئابووری، 81 دەنگ.
5- د. سامان حوسێن محەمەد بەرزنجی - وەزیری تەندروستی، 81 دەنگ.
6- ئالان حەمە سەعید ساڵح محەمەد - وەزیری پەروەردە، 85 دەنگ.
7- دانا عەبدولكەریم حەمە ساڵح عەبدولرەحمان - وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، 80 دەنگ.
8- ساسان عوسمان عەونی حەبیب - وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، 85 دەنگ.
9- د. ئارام محەمەد قادر ئەمین - وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی، 76 دەنگ.
10- د. دارا رەشید مەحمود - وەزیری پلاندانان، 75 دەنگ.
11- كوێستان محەمەد عەبدوڵڵا مەعروف - وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی، 74 دەنگ.
12- محەمەد سەعید عەلی - وەزیری رۆشنبیری و لاوان، 75 دەنگ.
13- عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد سان ئەحمەد - وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان، 85 دەنگ.
14- بێگەرد دڵشاد شوكرڵڵا - وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، 83 دەنگ.
15- كەمال موسلیم سەعید قەرەنی - وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، 85 دەنگ.
16- ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدوكا - وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، 80 دەنگ.
17- پشتیوان سادق عەبدوڵڵا - وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی، 77 دەنگ.
18- كەمال محەمەد ساڵح خەلیل - وەزیری كارەبا، 85 دەنگ.
19- خالید سەلام سەعید - وەزیری هەرێم، 68 دەنگ.
20- ئایدن مەعروف سەلیم - وەزیری هەرێم، 78 دەنگ.
21- ڤاڵا فەرید ئیبراھیم - وەزیری هەرێم، 83 دەنگ.