حزبەكان بەدەموچاوی كۆن گرەو لەسەر هەڵبژاردن دەكەن
2018-04-17 14:33:16
ئامادەكردنی: محەمەد رەئوف
جیاواز لە هەڵبژاردنەكانی رابردوو، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا حیزبەكان بە كۆمەڵێك كاندیدی زیاتری دوبارەوە دەچنە كێبەركێی هەڵبژاردنەوە، هەندێك پێیان وایە ئەمە ئاساییە، چونكە كاری پەرلەمانتاری ئەزموونە و گرنگە لیستەكان خەڵكانی بەئەزمونیان تێدا بێت، هەندێكی تر وەكو نەنگییەك لە لیستەكانی هەڵبژاردن تەماشای دەكەن و وەكو داخستنی دەرگا بەڕوی دەموچاو و بیری نوێ وێنای دەكەن.
كاندیدكردنەوەی پەرلەمانتار و وەزیر و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەلایەن حزبەكانی هەرێمی كوردستانەوە، رەنگە چەندین هۆكاری جیاوازی هەبێت كە بەلای حزب و قەوارە سیاسییەكانەوە گرنگن، رەنگە یەكێك لەو هۆكارانە بۆ كۆكردنەوەی دەنگ و گەرەنتیكردنی سەركەوتنی كاندیدەكان بێت، چونكە ئەوانەی پێشتر كاندیدكراون بۆ پۆست و پلە جیاوازەكان زیاتر لەلای دەنگدەران ناسراون بن بە بەراورد لە كەسانی تر كە بۆ جاری یەكەمە بەشداری ئەم تاقیكردنەوەیە دەكەن، لەوانەشە هۆكارێكی تری ئەو دووبارە كاندیدكردنەوانە پەیوەندی بە تەكەتولەكانی ناو حزبەكانەوە هەبێت.
هەرچەند لە سێ خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا حاڵەتی دوبارەكردنەوەی كاندیدەكان هەبووە، بەڵام بەبەراورد بە هەڵبژاردنی ئەمجارە ژمارەیەكی كەمتر بووە، بۆ ئەم هەڵبژاردنەدا كە بڕیارە رۆژی 12ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبێت، دەموچاوی دوبارە بەشێكی زۆری لیستەكانی داگیركردووە.
(درەو) لەم راپۆرتە شیكارییەدا ناوی كاندیدی دووبارەی لیست و هاوپەیمانێتییەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات:
یەكەم/ كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان سەرۆكی لیستەكانیان لە هەولێر و سلێمانی هەمان كاندیدی پێشوون و ئێستاش ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقن .
1- ئەحمەد حاجی رەشید سەرۆكی لیستی كۆمەڵ لە پارێزگای سلێمانی، لە هەڵبژاردنی پێشوودا سەرۆكی لیستی كۆمەڵ بووە و ئێستاش سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامییە.
2- زانا رۆستایی، سەرۆكی لیستی كۆمەڵ لە پارێزگای هەولێر، لە هەڵبژاردنی پێشوودا كاندیدی كۆمەڵ بووەو پێشتریش پەرلەمانتاری كۆمەڵ بووە لە پەرلەمانی كوردستان و ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.
3- سەلیم شوشكەیی، كاندیدی كۆمەڵ لە پارێزگای هەولێر، ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.
4- دارا حەمە ئەمین، كاندیدی كۆمەڵ لە پارێزگای سلێمانی، پێشتر وەزیری ژینگەی حكومەتی هەرێمی كوەردستان بووە.
دووەم/ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
سەرۆكی لیستەكانی یەكگرتووی ئیسلامە لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی دووبارەن.
1- موسەننا ئەمین، سەرۆكی لیستی یەكگرتوو لە پارێزگای سلێمانی، لە هەڵبژاردنی رابردوودا بەهەمان شێوە سەرۆكی لیستی یەكگرتوو بووە و ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.
2- عومەر كۆچەر، سەرۆكی لیستی یەكگرتوو لە پارێزگای دهۆك، ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.
3- حاجی كاروان، سەرۆكی لیستی یەكگرتوو لە پارێزگای هەولێر، ئێستا ئەندامی پەرلەمانی كوردستانە.
4- شێركۆ جەودەت، كاندیدی یەكگرتوو لە پارێزگای سلێمانی، ئێستا ئەندامی پەرلەەمانی كوردستانە.
5- كەژاڵ هادی، كاندیدی لیستی یەكگرتوو لە پارێزگای هەولێر، ئێستا ئەندامی پەرلەمانی كوردستانە.
6- جوان حەسەن، سەرۆكی لیستی یەكگرتوو لە پارێزگای كەركوك، ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكە.
7- ژمارەیەك كەسی تر كە لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا كاندیدكراون و دەرنەچوون، بەڵام ئێستا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاندیدكراونەتەوە.
سێیەم / یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئێستا خۆیان كاندیدكردوەتەوە:
1- رێزان شێخ دلێر، كاندیدی یەكێتی لە پارێزگای سلێمانی، ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.
2- بەختیار شاوەیس، كاندیدی یەكێتی لە پارێزگای سلێمانی، ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانە.
3- نەوزاد رەسوڵ، كاندیدی یەكێتی لە پارێزگای هەولێر، ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.
4- ئارێز عەبدوڵا، كاندیدی یەكێتی لە پارێزگای هەولێر، ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.
5- رێبوار تەها، كاندیدی یەكێتی لە پارێزگای كەركوك، ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە .
6- ژمارەیەك كەسی تر كە لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا كاندیدكراون و دەرنەچوون، بەڵام ئێستا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاندیدكراونەتەوە .
چوارەم / بزوتنەوەی گۆڕان
سەرۆكی لیستەكانی هەولێر و سلێمانی لە بزوتنەوەی گۆڕان دوبارەن:
1- یوسف محەمەد، سەرۆكی لیستی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی، سەرۆكی لیستی پێشووی گۆڕان و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
2- كاوە محەمەد، سەرۆكی لیستی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر، پێشتر سەرۆكی لیستی گۆڕان بووە لە هەولێر و ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.
3- ئەمین بەكر، كاندید گۆڕان لە پارێزگا سلێمانی، ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
4- هۆشیار عەبدوڵا، كاندیدی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی، ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.
5- عەدنان عوسمان، كاندیدی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی، پێشتر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بووە.
6- بەهار مەحمود، كاندیدی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی، ئێستا ئەندامی پەرلەمانی كوردستانە.
7- غالب محەمەد، كاندیدی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی، ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە.
8- عەبدولڕەحمانی موهەندیس، كاندیدی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر، ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرە.
9- هێڤی هەیاف، كاندیدی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر، ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرە.
10- سیوەیل عوسمان، كاندیدی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر، پێشتر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بووە .
11- ژمارەیەك كەسی تر كە لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا كاندیدكراون و دەرنەچوون، بەڵام ئێستا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاندیدكراونەتەوە.
پێنجەم/ پارتی دیموكراتی كوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان ژمارەیەك كاندیدی دووبارەی خستوەتە ناوی لیستەكەیەوە:
1- عەرەفات كەرەم، كاندیدی پارتی لە پارێزگای هەولێر، ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.
2- بەیار دۆسكی، كاندیدی پارتی لە پارێزگای دهۆك، ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە .
3- دانا جەزا، كاندیدی پارتی لە پارێزگای سلێمانی، ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە .
نەوەی نوێ
رابون مەعروف - سەرۆكی لیستی نەوەی نوێ لە پارێزگای هەولێر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بووە لە فراكسیۆنی گۆڕان
لەبارەی كاندیدكردنەوەی دەموچاوە كۆنەكانەوە لەناو لیست و هاوپەیمانێتییەكانەوە، هەندێك لە چاودێرانی سیاسی بۆچونی جیاواز دەخەنەڕوو.
لە وتارێكدا بەناوی "مەترسییەكانی دووبارە كاندیدكردنەوەی پەرلەمانتاران"، د. كاروان عەلی بەتایبەتی لەبارەی ناوە دوبارەكانی لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان نوسیویەتی:
1- خیانەت و خۆفرۆشی لەنێو ماڵی كورد لەبەغدا زیاد دەكاو هەندێكیان دەستیان تێكەڵ دەكەن لەگەڵ ناحەزانی كورد وەك لە رابردوو بینیمان
2- دەرگا داخستن بەرووی كادرانی دڵًسۆز و نەهێنانە پێشەوەی خوێنی نوێ، دەبێتە مایەی نیگەرانیەكی زۆرو دیسان كۆچكردنی كادیرانی یەكێتی بۆ نێو حزبەكانی تر دەست پێدەكاتەوە
3- كاندیدكردنەوەی پەرلەمانتارەكان بۆ خولێكی تریش، زیانێكی گەورەی دەبێ بۆ سەنگ و دەنگەكان، چونكە خەڵكی كوردستان تێبینی و سەرنجی زۆریان هەیە لەسەر ئەداو توانای سەرجەم پەرلەمانتاران بە هی یەكێتیشەوە، بۆیە خەڵك دەنگ نادا بەو دەمووچاوە دووبارانەو لە ئەنجامدا دەنگی یەكێتی كەمدەبێتەوەو هی حزبەكانی تر زیاد دەكا. ئەمە زیاتر راستەو كاریگەریی هەیە لە كەركوك و ناوچە داگیركراوەكانی كوردستان
پێشتریش حاكم شێخ لەتیف پسپۆڕی یاسای دەستوری و پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی ناوە دوبارەكانی لیستی گۆڕان لە نوسینێكدا بەناوی " میراتی نەوشیروان مستەفا" نوسیویەتی: میراتێكی زۆر ڕون و ئاشكرای نەوشیروان مستەفا ئەوەبوو كە هیچ كەسێك لەناو گۆڕان لەیەك جار زیاتر سودمەند نەبێت لە پۆستەكان، چونكە بەداخەوە لەم وڵاتە پلەو پۆست بەبازرگانی كراون، بۆ ئەوەی زۆرترین هەل بۆ زۆرترین خەڵك بڕەخسێت و وەك دوو حیزبی دەسەڵاتدار پۆست و پلەكان بۆ ژمارەیەك دەموچاو قۆرخ نەكرێن و ئەزمونی ئەوان دوبارە نەكەنەوە، ئەوە ڕاستیە ئەو لەژیانی خۆیدا ڕێگای نەدا بەكەس دووجار سودمەندبێت، چەندە بەتواناش بوبێت، هێنانەوەی هەر بیانویەك بۆ دوبارە خۆكاندید كردن لادان و فێڵكردنە لە ڕێبازی كاك نەوشیروان.