سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پەرلەمان لێپرسینەوە لە وەزیری نەوت‌و دارایی دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تەمموز 2019

پەرلەمان لێپرسینەوە لە وەزیری نەوت‌و دارایی دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت كە دۆسیەیەك دەربارەی هەردوو وەزارەتی نەوت‌و دارایی لەلای لیژنەكەیە هەیەو لە داهاتوودا لێپرسینەوە لە هەریەك لە سامر غەزبان، وەزیری نەوت‌و فوئاد حسێن وەزیری دارایی دەكرێت.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، پەرلەمانتار یوسف كلابی، ئەندامی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق وتی:" دۆسیەی وەزارەتی نەوت تەواوبووە‌و ئیمزای پێویست بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی تەواوبووە‌و پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە بۆئەوەی وادەی لێپرسینەوەكە دیاریبكات".
كلابی ئاشكراشیكرد، چەند دۆسیەیەكیش دەربارەی پێشێلكاری‌و گومانی گەندەڵی گەورە لەسەر وەزارەتی نەوت هەن‌و لە قۆناغی داهاتوشدا لێپرسینەوە لە سامر غەزبان وەزیری نەوتیش دەكرێت. 
پەرلەمانی عێراق لە خولی پێشوویشدا لێپرسینەوەی لە چەند وەزیرێكی كابینەكەی حەیدەر عەبادی كرد‌و متمانەش لە هەریەك لە خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری‌و هۆشیار زێباری وەزیری دارایی سەندەوە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە

null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە