سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەنەچوو

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 نیسان 2018

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەنەچوو

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر رەشنوسی بڕیاریك بدات تایبەت بە ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی سەرقاڵییان بە بانگەشەی هەڵبژاردن زۆرینەی نوێنەرانی كورد بەشداری دانیشتنەكەیان نەكرد.
بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاساییەوە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا تەنیا 152 پەرلەمانتار ئامادەبوون، بەوهۆیەوە دانیشتنەكەیان دواخستووە بۆ كاتێكی تر.
یەكێك لە تەوەرەكانی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر رەشنوسی بڕیارێك بۆ قەرەبووكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی جەنگ بەتایبەتی شاری هەڵەبجە.
سەرچاوەیەك لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە خۆی داوایكرد ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە بە (درەو)ی راگەیاند، بەهۆی سەرقاڵییان بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، زۆرینەی نوێنەرانی كورد بەشداری دانیشتنەكەی ئەمڕۆیان نەكردووە.


 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 21 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 23 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە