Draw Media

مەسعود حەیدەر دەستی لە گۆڕان و فراكسیۆنی گۆڕان كێشایەوە

مەسعود حەیدەر دەستی لە گۆڕان و فراكسیۆنی گۆڕان كێشایەوە

2018-04-17 09:46:26


مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە نامەیەک دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە فراكسیۆنی گۆڕان و بزووتنەوەی گۆڕانیش راگەیاند.
حەیدەر لە نامەیەکدا دەڵێت:" ‎دوای دیراسەتكردنی چوار ساڵی كاركردنم لە پەرلەمانی عێراق و وەزعی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان و نەهج و سیاسەتی بزوتنەوەكە، وە دوای نۆ ساڵ خەباتكردن لەرێگای بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ میللەتەكەم، گەشتمە ئەو قەناعەتەی كە دەستلەكار بكێشمەوە لە بزوتنەوەی گۆڕان وەكو حزب و وەكو فراكسیۆن و ئەو دوو مانگ و نیوەی ماوە لەم خولەی پەرلەمان وەكو كوردێكی بێ لایەن نوێنەرایەتی بكەم."
ئەمەش دەقی نامەکەی مەسعود حەیدەرە:

هاورێیانی بەڕێز..
‎پاش سڵاو
‎دوای دیراسەتکردنی چوار ساڵی کارکردنم لە پەرلەمانی عێراق و وەزعی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان و نەھج و سیاسەتی بزوتنەوەکە، وە دوای نۆ ساڵ خەباتکردن لەرێگای بزوتنەوەی گۆرانەوە بۆ میللەتەکەم، گەشتمە ئەو قەناعەتەی کە دەستلەکار بکێشمەوە لە بزوتنەوەی گۆڕان وەکو حزب و وەکو فراکسیۆن و ئەو دوو مانگ و نیوەی ماوە لەم خولەی پەرلەمان وەکو کوردێکی بێ لایەن نوێنەرایەتی بکەم. دەمەوێ سوپاسی ھەمووتان بکەم بۆ چوار ساڵی پێکەوە کارکردن لەم خولەی پەرلەمانی عێراق. دڵنیاتان دەکەمەوە لەم چوار ساڵە زۆر بە دڵسۆزی و بە ویژدانەوە بەرگریم لە مافەکانی میللەتەکەم کردوەو ھەمیشە بەرژەوەندی خاک و خەڵکی کوردستانم خستۆتە پێش ھەموو شتێک. ھۆکارەکان زۆرن بۆ گەیشتنم بەم قەناعەتەو لەکاتی گونجاو بۆ بەرێزتانی رووندەکەمەوە. دەمەوێ سوپاسی ھەموو ئەو ھەڵسوراوە بەرێزانە بکەم وە لە پێش ھەموویانەوە رەوانشاد کاک نەوشیروان و ھەموو دەنگدەرانم کە ئەمانەتی نوێنەرایەتی کوردیان خستە سەرشانم. لەگەڵ ھاورێ کوردەکانم لە پەرلەمان وەکو ئەرکێکی نیشتمانی، ئەخلاقی و نەتەوەیی و ئاینی و سیاسی درێغیم نەکردوەو ئەوەی لەتوانام بووە ھەوڵم بۆی داوە بۆ بەرگری لە مافە دەستوری و یاسایی یەکانی کورد، ھەمیشە لە خەمی قووتی خەلک وچارەسەرکردنی کێشەکانیان بوومە و گوێم بە حزبایەتی و ململانێ سیاسێکانی حزبە کوردێکان نەداوە و زۆرجار تەفسیری ھەڵەی بۆ  کراوە و دوور لە گشت ئاکارێک تۆمەت و تەشھیرم ئاراستە کراوە. ئەو ئەرکەی کەوتە سەرشانم بە پاکی و ئەمانەتەوە گەیاندمە جێگا و ھەمیشە لەبەرەی بەرگری بوومە لە مافی خەلک و خاکی کوردستان بە شایەتی ھەموو کوتلەو حزبەکانی ناو پەرلەمانی عێراق. بەرانبەر خواو میللەتەکەم روسورو سەربەرزم و ھەمیشە لەخانەی گەل و نیشتمان دەبم.

‎براتان
‎مسعود حیدر
٢٠١٨/٤/١٧
‎بغداد

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand