Draw Media

دۆسیەی نەوتی هەرێم دەبرێتە پەرلەمانی عێراقەوە 

دۆسیەی نەوتی هەرێم دەبرێتە پەرلەمانی عێراقەوە 

2019-06-07 12:20:19


(درەو میدیا):
70 ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ئامادەكاریدان بۆ لێپرسینەوە لە چەند وەزیرێكی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی‌و تاوتوێكردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان‌و داهاتەكەی.
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار كە قسەی بۆ سایتی " سۆمەریە نیوز" كردووە رایگەیاندووە چەند پەرلەمانتارێك ئامادەكاری دەكەن‌و ئیمزا كۆدەكەنەوە بۆئەوەی بە تۆمەتی گەندەڵی‌و شكستهێنان لە ئەركەكانیاندا چەند وەزیرێكی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی  لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا لانیكەم 70 پەرلەمانتار دەستیانكردووە بە ئامادەكردنی دۆسیەی لێپرسینەوە لە وەزیرەكانی حكومەتەكەی عەبدولمەهدی‌و تاوتوێكردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان‌و داهاتەكەی‌و پرسی رادەستنەكردنی نەوتی هەرێم بەبەغدا سەرەڕای رەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئەم جموجوڵە نوێیە لە كاتێكدایە لە دوا كۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا لە پێش جەژنی رەمەزان، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی رادەستی حكومەتی ناوەندی نەكردووە.
 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand