سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی بەرهەم ساڵح پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 حوزەیران 2019

نێچیرڤان بارزانی بەرهەم ساڵح پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا:
نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا بەرهەم ساڵح بانگهێشت دەكات بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی كە بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو لە شاری هەولێر بەرێوەبچێت.
 سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عیراق ئەنجامدا و تیایدا وێڕای بە فەرمی بانگهێشتكردنی سەرۆككۆمار بۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەردوولا دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەكە و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بایەخی پاراستنی یەكڕیزی و هەماهەنگی لەم هەلومەرجە هەستیارەی كە ناوچەكە پێیدا تێپەڕدەبێ، جەختیشیان كردەوە كە پێویستە هەوڵەكان یەكبخرێن لەپێناو تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان و بەدوورگرتنی عیراق و هەرێمی كوردستان لە ئاڵۆزییەكان.

 هاوكات نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح  پیرۆزباییی جەژنی رەمەزانیان لە یەكدیكرد و هیوایان خواست كە ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی ئۆقرەیی و ئارامی و كۆتاییهاتنی قەیرانەكان.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە

null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە